مشاركات عشوائية


نوێ

ژنێکی بەتەمەن دوای مردنی دەیان ملیۆن دیناردا لە مالەکەیدا دەدۆزرێتەوە


ھەرکی نێت- ھەوال

لە ناوچەی مشراقی سەر بە پارێزگای نەجەف ، ژنێكی بەتەمەن بە مردووی لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە و پۆلیسی پارێزگاكەش رایدەگەیەنێت كە پاش گەران و پشكنین ، دەیان ملیۆن دینار و دراوی بیانی و برێك ئاڵتون لە ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە.


پۆلیسی نەجەف رایگەیاند ، پاش ئەوەی ئاگاداركراوینەتەوە كە ژنێكی بەتەمەن  لەماڵەكەیدا مردوە ،  تیمێكی پۆلیس  سەردانی ماڵەكەیان كردوە لە ناوچەی مشرق ، دەركەوتوە كە ئەو ژنە بە تەنیا ژیاوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنەكەی دەستی پێكردوە.

عەمیدی مافپەروەر ، ماجد حاكم كازم ، فەرماندەی پۆلسی پارێزگای نەجەف رایگەیاند ، ئەو تیمەی پۆلیس لەكاتی گەران و پشكنیندا لە ماڵەی ئەو ژنە بەتەمەنەی گیانی لەدەستداوە ، بری 72 ملیۆن و 322 هەزار دینار و 562 دۆلار و 90 ریاڵی سعودی و 119 لیری لوبنانی و 10 یۆرۆ و 300 دیناری كوەیتی و 440 تمەنی ئێرانی و 70 روپێی ئەفغانی و 320 روپێی پاكستانی و برێكی پارەی هندی و برێك ئاڵتون دۆزراوەتەوە.

No comments