مشاركات عشوائية


نوێ

دەولەت


ھەرکی نێت- ووتار

دەولەت

هەردەولەتێک پێویـستی بەحکومەتێکی کاراو پڕلەخزمەتگوزاری و خاوەن سیستەم و یەکسان و دادپەروەرهەیە ناکرێت دەولەتێک بەبێ حکومەت وێنا بکرێت؛
حکومەت بەشێکی گرنگی دەولەتە واتە حکومەت مەکینەی کاری دەولەتە دەولەت وەکو جەستەی مرۆڤە بەلام حکومەت دلی ئەم جەستەیەیە کاربەهەموو جەستە دەکات 
دەکریت حکومەت بێ دەولەت بێت بەلام ناکرێت دەولەت بێ حکومەت بێت چاک و خراپی هەروولاتێک لە حکومەتەکەیدا نمایش دەکرێت 
زۆرجار گوێمان لێدەبێت گوایە ئەگەر هەرنەتەوەیکی بێ دەولەت خاوەن کێشەبن هەرکاتێک بوون بەدەولەت تەواوی کێشەکانیان چارەسەردەبن من دەلیم سوریاو لیبیا و یەمەن بەنمونە بێنەوە خۆئەوسێ ولاتە چەندین سالە دەولەتن بەلام خاوەن حکومەتێکی یەکسان و دادپەروەرو لیزان و کارا نەبوون هەموومان دەیان بینین لە چ دۆخێکدان 
هیوادارم گەلی کورد ببێتەدەولەتێک نمونەی رۆژهەلاتی ناوەراست بێت تاکی کورد بەبێ جیاوازی هەست بەبوونی خۆی بکات واهەست نەکات بەش خوراوە

جبرائیل هەرکی 
کــۆڕێ 
۳۱ــ۷ــ۲۰۱۷

No comments