مشاركات عشوائية


نوێ

کۆلێژی پۆلیس ئاگادارییەک بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ دەردەکات


ھەرکی نێت / ھەوال

ئاگاداریەک لە کۆلیژی پۆلیسی هەولێر بۆ گشت قوتابیانی دەرچووی شەشەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بە مەبەستی ئەنجام دانی تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەش (أختبار اللياقة البدنية).

بۆ گشت قوتابیانی دەرچووی شەشەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی ئەوانەی سەردانی کۆلیژی پۆلیسیان کردوەو مامەلەیان کردوە پێویستە لەم ڕێکەوتانەی کە دیاری کراوە ئامادەبن لە کۆلیژی پۆلیسی هەولێر لە کاتژمێر (8)ی بەیانی بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەش (أختبار اللياقة البدنية). 
30/7/2017 سەنتەری شاری هەولێر.
31/7/2017 دەوروبەری شاری هەولێر لەگەڵ قەزای سۆران. 1/8/2017 شاری دهۆک. 
2/8/2017 قەزای ئاکرێ لەگەڵ قەزای زاخۆ. 
3/8/2017 پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کرکوک و پارێزگای هەلەبجە لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان. 
تێبینی: 
1 - ئەنجامدانی تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەش (أختبار اللياقة البدنية) بە جل و بەرگی وەرزشی دەبێت کە دەبێت قوتابی ڕۆژی تاقی کردنەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت. 
2 - پێویستە قوتابیان ناسنامەی کاتی کۆلیژی پۆلیس لەگەڵ خۆیان بهێنن لە کاتی سەردانیان بۆ کۆلیژی پۆلیسی هەولێر.
 3 - ئەو قوتابیەی ئامادە نەبێت لە تاقی کردنەوەی توانای جەستەیی لەش (أختبار اللياقة البدنية) مافی وەرگرتنی نامینێت.

No comments