بۆچی پیاوان حەز دەکەن ئافرەت سور ببپۆشێت
ھەرکی نێت- ھونەری و کۆمەلایەتی
هەرگیز سەرنجڕاکێشانی پیاوان بۆ خانمان ناتوانین ببەستینەوە بە تەنها هۆکارێکەوە، خاڵی زۆر هەیە کەدەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی پیاوان بۆ خانمان چ هاوسەری بێت یان خۆشەویستی بە نمونە جلوبەرگ یان شێوازی قژ یان ڕەفتار و ستایل، بەڵام بۆچی هەمیشە ڕەنگی سور زیاتر لەهەموو شتێک سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت و پێیان خۆشە خانمان بیپۆشن؟
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی ئەمەریکی پیاوان زیاتر لەهەموو ڕەنگێک ئاشق بە ڕەنگی سورن لە خانماندا و جیاواز سەرنجیان ڕادەکێشێت بەتایبەتی بۆ جلوبەرگی ژێرەوە، چونکە پێیان وایە ڕەنگێکی ڕۆمانسیە و لەزۆربەی بۆنەکانیشدا بەکاردێت وەک ڕۆژی خۆشەویستی.
هەربەپێی زانست و توێژینەوە نوێیەکان ڕەنگەکان کاریگەری دەخەنە سەر خانەکانی لەشی مرۆڤ بەتایبەتی خانەکانی مێشک و کار لە دەروونی مرۆڤ دەکات، زاناکانی بواری دەروونناسی جەخت لەوە دەکەنەوە هەمیشە لە قۆناغەکانی چارەسەردا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی تەنیای یان بیرکردنەوەیان هەیە ڕەنگی سور بەکاردەهێنن بەئامانجی گۆڕینی بیرکردنەوەیان، چونکە ڕەنگی سور نیشانەی ڕاکێشانی سەرنج و نیگاکانە و کاریگەری تەواو دەخاتە سەر ئامێری مێشک و خانەکانی جەستە.
لەڕووی ئافرەتیشەوە زانستەکان ئەو دەسەلمێنن کە کاتێک خانمێک سەیری خانمێکی دیکە دەکات و جلوبەرگی سوری پۆشیوە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات و وادەزانێت ئەو خانمە لەو جوانتر و سەرنجڕاکێشترە و هەست بە ئیرەییەکی توند دەکات لەناخەوە، بەتایبەتی کاتێک هاوسەرەکەی یان خۆشەویستەکەی لەگەڵدا بێت یان کاتێک سەیری وێنەی خانمێک دەکەن.
هەموو ئەوانە هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی لە بۆنەکانیشدا ڕەنگی سور بۆ فەرشەکان بەکاردێت لە کۆبوونەوە هونەری و سیاسی و دیبلۆماسییەکاندا، بەتایبەت کاتێک سەرکردەیەک سەردانی وڵاتێکی دیکە دەکات، بۆ ئەوەی ڕۆحیەن سەرنجی ڕابکێشن بەلای ئەو وڵاتەی سەردانی دەکات.
کەواتە پیاوانیش وەک لەڕووی سۆزداری و سێکسیەوە بەرامبەر بە ڕەنگی سور تەواو کاریگەر دەبن، بێگومان هەموو ڕەنگێک جوانی خۆی هەیە بەڵام پۆشینی ڕەنگی سور یان بەکارهێنانی لە ئارایشتدا دەبێتە هۆی ئەوەی کۆکردنەوەی هەموو سەرنجی ئەو پیاوەی خۆشیدەوێت بۆ خۆی و کاریگەری ئیجابی دەخاتە سەر ڕۆح و ناخی.
No comments