دووشەمەی داھاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت
ھەركی نێت - ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی بۆ مانگی شوباتی راگهیاند.
به پێی دوایین خشتهی وهزارهتی دارایی، پێدانی مووچهی مانگی شوباتی فهرمانبهرانی مهدهنی كهرتی گشتی، ئهمنی و سهربازی، رووژی دووشهممهی داهاتوو له وهزارهتی پێشمهرگهوه دهستپێدهكات و رۆژی یهكشهممه 30 نیسان به پێدانی مووچهی ههرسێ سهرۆكایهتی، ئهنجومهنی دادوهری و وهزارهتی داد كۆتایی دێت.
1- رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/10، مووچەی مانگی شوباتی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
2- رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 12-2017/4/11، مووچەی مانگی 2 یەکەکانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
3- رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/13، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
4- رۆژی شەممە بەرواری 2017/4/15، مووچەی مانگی شوباتی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.
5- رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/16، مووچەی مانگی شوباتی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
6- رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/17، مووچەی مانگی شوباتی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.
7- رۆژی سێ شەممە بەرواری 2017/4/18، مووچەی مانگی شوباتی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
8- رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/20، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
9- رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/23، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.
10- رۆژی دوو شەممە بەرواری 2017/4/24، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.
11- رۆژی سێ شەممە بەرواری 2017/4/25، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.
12- رۆژی چوار شەممە بەرواری 2017/4/26، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
13- رۆژی پێنج شەممە بەرواری 2017/4/27، مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.
14- رۆژی یەک شەممە بەرواری 2017/4/30، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
No comments