مشاركات عشوائية


نوێ

هێزی ستراتیژیەتی ولات لە چی دایە؟

 


هێزی ستراتیژیەتی ولات لە چی دایە؟

خالید هەرکی

  ستراتیژیەتی ولات لە روی سیاسیەوە پێگەی ئەو ولاتە دیاری دەکا ، کاریگەری وئەهمیەت وهەیمەنەتی لە سەر ئاستی هەرێم و نێودەولەتی، ئەمەش دەتوانین بەسەر دوو جۆر لە هێزی ستراتیژیدا دابەشی کەین :

 یەکەمیان/ هێزی ستراتیژی نەگۆرە:
  بریتیە  لە هەلکەوت و جیو پۆلەتیکی ئەو ولاتە ، هەلکەوت لە روی جوگرافیا (بەستنەوەی بە ولاتە دراوسێکانی، هەلکەوتی لەسەر دەریا ، شاخاوی، دەشتایی ، روبار ،شێوەی وشکانی ) ئەمانە هەمویان کاریگەری خۆیان هەیە دەکرێ پلانی درێژخایەن لەسەر بنەمای ئەم شێوە جوگرافیایە دابرێژرێ کەکار دەکەتە سەر پێگەو ئاستی هێزی ئەو ولاتە بۆ هەر یەکێک لەم تایبەتمەندیانە کۆمەلێک ئەرێنی و نەرێنی دەخرێنە سەر ئاستی هێزی ستراتیژی ئەم تایبەتمەندیانەش تایبەتمەندیی نەگۆرن  ئاستی هێز دەگۆرن لە کاتێکا خۆیان نەگۆرن. 
      به‌نمونه‌ی پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ ئیسرائیل وتورکیا وکۆریای باشور و پاکستان و په‌نه‌ما و گورجستان ..  بۆ ؟ ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنن که‌ هه‌لکه‌وتی ئه‌م ده‌وله‌تانه‌ له‌ پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ئەمریکا و ولاتە زلهێزەکانی تر کێبرکێیانەئه‌گینا رەفتارەکانی ئەم دواییەی حکومەتی تورکیا کە دژی بۆچون و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەجولێتەوە بەلام دەستبەرداری نابی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی .
دوەمیان/ ستراتیژی بگورە:
   خۆی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ده‌وله‌تدا ده‌بینێته‌وه‌ (سیاسه‌تی ئابوری وبازرگانی وسەربازیو بەرژەوەندیەکانی ولات وسیاسەتی ناوەخۆی لەگەل پێکهاتە ئەتەنی و ئاینیەکاندا وشێوەی بەرێوە بردنی حوکمرانی و  په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی) ئەمەش ئەرکی دارێژەری سیاسەتی ولاتە ، سەرچاوەی ئەم دەسەلاتی دارێژەری سیاسەتیش بە ولات دەگۆردرێ بە رژێم و شێوەی گرتنەدەستی حوکمران،  سیاسه‌تی راست وره‌وان له‌گه‌ل ده‌رو دراوسێ له‌گه‌ل پێکهاته‌کانی ناوه‌خۆو دیدو بۆچونه‌ جیاکانی ناوه‌وه‌ پالپشتن بۆ به‌هێز کردنی ستراتیژیه‌تی ده‌وله‌ت ، ئه‌م راست پیاده‌کردنه‌ له‌ هه‌لسه‌نگاندن وتوێژینه‌وه‌کانی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن .
هەرچەندە کوردستان وەکو سیستەمی نێودەولەتیی ئەمرۆ دەولەتێکی سەربەخۆ نیە بەلام وەکو هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٦ سالی رابردوەوە  خۆی سیاسەتی دەرەوەو ناوەوە دەبا بەرێوە ، لە روی جیوپۆلەتیکیشەوە هەلکەوتی لە هەلکەوتی ولاتە پر بایەخەکان کەمتر نیە لەبەر چەندین هۆ ، بەلام ئەوەی کە تا ئێستا نەکرا وەدەست بهێندری بۆ بە هێز کردنی ستارتیژیەتی کوردستان شکست هێنانی سیاسەتی بەرێوە بردنی هەرێمە ، کە زۆربەی سیاسەتمەدارو توێژەرە سیاسیەکان و بەلکو هەندێک لە کاربەدەستانیش دان بەو راستیە دەنێن ، شکست هەم لەروی ناوەوە هەم لە روی دەرەوە ، لە روی ناوەوە نەبونی یا نەمانی متمانە لە نێوان هاولاتی و حکومەت لە نێوان لایەنگرانی حزب و سەرکردەکانیان، بەهۆی نادادپەروەری کۆمەلایەتی و نادادپەروەری لە دابەشکردنی سامانی ولات و نارونی سیاسەتی دەرەوەو نەبونی دیموکراسی و زۆری کاری دزێوی نادیار تەخشان و پەخشانکردنی سامان و مولکی ولات ئەمانە بونەتە مایەی شکست هێنانی سیاسەتی ولات تا بەم سیاسەتەشدا نە یەنەوە تا متمانە دروست نەبێتەوە دادپەروەری بەرقەرار نەبێ پێگەی ولات لە مەترسی رزگار نابێ و کەشتیەکە لە کەنارێکی ئارام ناوەستێ.

No comments