ئارینا هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی دەنگ بە کچانی کوردئایدڵ دەدەن.. باسی زێرەڤان ھەركیش دەكات
خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردستان " ئارینا حەمید" پشتگیری خۆی بۆ کوڕە بەشدرابویەکی کوردئایدڵ ڕاگەیاند.
ئارینا حەمید، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕای خۆی لەسەر بەشداربووانی کورد ئایدڵ نوسیوەو دەڵێت: "نازانم ئێمە کەی فێر ئەبین بڕیارەکانمان بە پێوەری جوانی و ناسکی نەبێ، کاک عەبدوڵا پێشمەرگەیەکی ئەزیز و دەنگێکی خۆش و شاز، بەس چونکە پیاوە و وەکوو هەندێک لە خانمەکان ناز و مەکر ناکا، نە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس ئەکرێ، نە ئەبینم پشتگیریەکی بەرچاو بکرێ لە لایەن خەڵکەوە، بێ گومان خانمانیش ئەبێ پشتگیری بکرێن، بەس لە سەر پێوەری دەنگ خۆشی، چونکە ئەو بەرنامەیە خۆشترین دەنگی ئەوێ، نەک جوانترین رەنگ .... ئەمە چەند بەشداربوویەکیکەش ئەگرێتەوە، وەکوو زێرەڤان و کاک فەرزاد".
ئارینا حەمید مەجید، لە ساڵی 1988 لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵانی كوردستان لەدایك بووە و لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن كاری كردوە و ئێستا لە كەناڵی K24 لەگەڵ هاوسەرەكەی بێژەری هەواڵەكانن.
No comments