مشاركات عشوائية


نوێ

وەزرارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکات


ھەرکی نێت- ھەوال

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو لیژنەی بینینی مانگ چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکات و وەزارەتی ئەوقافیش یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری دەکات.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵا لەدوای نوێژی مەغریب لە ڕۆژی شەممە ٢٤ ی ئەم مانگە کە دەکاتە ٢٩ ی ڕەمەزان، یەکەم ڕۆژی جەژنی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت و ئەگەر مانگ بینرا لە ڕۆژی شەممەدا ئەوا ڕۆژی یەکشەممە دەکرێتە جەژن و ئەگەر مانگیش نەبینرا، ڕۆژی یەکشممە دەبێتە ٣٠ هەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی دوو شەممە دەبێتە جەژن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ئەوان لەگەڵ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و دیوانی وەقفی سونی لەکاتی چاودێریکردنی بینینی مانگدا لە پەیوەندیدا دەبن بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی یەکتر بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی جەژن بدەن.
ساڵانە هاوڵاتیانی موسڵمان لە وڵاتانی جیهاندا لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە ئەرکەکانی ئاینی ئیسلام بەڕۆژوو دەبن و دوای کۆتایی هاتنی مانگەکەش سێ ڕۆژ وەک جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەندرێت.

No comments