مشاركات عشوائية


نوێ

جەوھەر محیەدین ئاغا ھەرکی سەردانی سەرۆکی ھەرێم دەکات



ھەرکی نێت- کەساییەتیەکان



رۆژی چوارشەمە ١٢-٤ جەوھەر محیەدین اغا ھەرکی سەردانی مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەم سەردانەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لە بارەییەوە کرا.

سەرچاوەیەک نزیک لە کۆبوونەوەکە بە ھەرکی نێتی راگەیاند ئەم دیدارە لەسەر خواستی ھەردوو لابووە باس لە چەند پرسێک و شەری دژی تیرۆرستانی داعش کراوە.

وە ھەروەھا بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی جەوھەر ئاغا ھەرکی کردووە بەھۆی ئەو رۆلە گەورەییەی عەشیرەتی ھەرکی گێراویانە لەشەری دژی تیرۆرستانی داعش.

وە لە کۆتای کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختایان لە ھاوکاری و پشتوانی یەکتری کردۆتەوە لە گشت پرسەکاندا  ھاوکاری یەکتربن. 

No comments