فڕوكەیەكی نەفەرھەڵگر نەیتوانی لە ھەولێر بنیشێتەوە
ھەركی نێت - ژوری ھەواڵ
بەپێی زانیاریەكانی ھەركی نێت بەھۆی نالەباری كەش و ھەوا فڕوكەیەكی نەفەر ھەلگری عێراقی نەیتوانی لە ھەولێر بنیشێتەوە و گەڕایەوە بوغدا.
سەرنشینێكی فڕوكەكە كە نەیویست ناوی بھێنرێت بە توری میدیایی ھەركی نێتی ڕاگەیاند:" دوای بەڕێكەوتنمان لە بەغدا گەیشتینە فڕوكەخانەی ھەولێر، بەڵام بەھۆی ناڵەباری كەش و ھەوا فڕوكەكەمان نەیتوانی بنیشێتەوە و بەرەو بەغدا گەڕاینەوە.
بۆ زانیاری زیاتر ھەركی نێت ھەوڵیدا پەیوەندی بە بەرپرسانی فڕوكەخانە بكات بەڵام پەیوەندیەكە بەردەست نەبوو.
No comments