مشاركات عشوائية


نوێ

چیرۆکێکی دل تەزێنی دایکە ئەنفالێک



ھەرکی نێت-ھەمەرەنگ

دوای ئەوەی تەرمی کوڕەکەمیان برد، چووم بۆ لای کچەکەم بینیم زۆر لاوازبووە، لەبەر عەسکەرەکان تووشی ترسێکی زۆرببوو، بەردەوام ئەبوورایەوە.
کاتێک بە ئاگا ھاتەوە بینی یەکێ لە عەسکەرەکان خەریکی میوە خواردنە.
گوتی، دایە توخوا خەیار ئەخۆم.
منیش چووم بۆ لای عەسکەرەکە و داوای توێکڵە خەیارێکم کرد بۆ کچەکەم.
عەسکەرەکە ھاواریکرد و گوتی: بۆ کوشتن ئێوەمان ھێناوە یان خزمەتکردن؟
ئیتر منیش گەڕامەوە، لەوکاتەیا تاکە نەعلێکی سەوزم بینی و دامە دەست کچەکەم گوتم خەیارە. کچەکەم زۆر بە تووندی گازی لێ ئەگرت، ویستم لەدەستی وەرگرم پێی نەدام. بەدەم گازگرتن لەو تاکە نەعلەوە ئەویش گیانی لەدەستدا. 
منیش ئەوە ٢٩ ساڵە تامی خەیارم نەکردووە.
.
.
چیرۆکی دایکێکی ئەنفال

No comments