مشاركات عشوائية


نوێ

ڕێگای نێوان ھەولێر و دھۆك داخرا


ھەركی نێت - ھەواڵ

بەهۆى باران بارین و لافاوەوە ماوەى سێ کاتژمێرە ڕێگاى سەرەکى هەولێر و دهۆک داخراوە و هەتا ئێستاش نەکراوەتەوە.
 ئەمڕۆ هەینى بەهۆى زۆرى باران بارین و لافاوەوە پردى چەمە لە قەزاى بەردەڕەش کە دەکەوێنە سەر ڕێگاى سەرەکى هەولێر و دهۆکە بۆ ماوەى سێ کاتژمێرە داخراوە و هەتا ئێستاش نەکراوەتەوە.
بەهۆى داخرانى ڕێگاى هەولێر –دهۆکەوە چەندین ئۆتۆمبیل گیرییان خواردووە و دامودەزگاکان لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ئەوەى ئەو ڕێگایە کە داخراوە بکرێتەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى بەردەڕەش داواى لە هاوڵاتیان کرد، هاتوچۆ لەو ڕێگایەوە نەکەن هەتا ئاستى ئاوەکە کەم دەبێتەوە و ڕێگاکە ئاسایى دەبێتەوە بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبیل.
ئەوەش لەکاتێکدایە پردى چەمە کە هێشتا تەواو نەبووە و بەڵام ماوەى دوو مانگە کراوەتەوە و هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

No comments