مشاركات عشوائية


نوێ

درێژترین کاری رفاندنی فرۆکە لە جیھان



ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ

درێژترین کاری ڕفاندنی فڕۆکە لە مێژوو دا !  لە لایەن چەکدارێکی (حزب الله)!!

ڕۆژی 5 نیسانی 1988، کەسێکی چەکدار بەدەستی حزب اللەی لوبنانی، دەمانچەکەی خستەسەر سەری فڕۆکەوانێکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی کوێت (الجابریە) بەناوی کاپتن ( سوبحی یوسف )  و یاریدەدەرەکەی ( عید العازمی ) کە لە  گەشتی ژمارە 422 لە بانکۆکەوە بەرەو کوێت دەرۆیشتن .

داوای لە فڕۆکەوانەکە کرد بەرەوە فڕۆکەخانەی مەشهەد لە ئێران بڕوات ، لە هەمان کاتدا ژمارەیەک هاوکاری ئەو کەسە لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، کە دەمانچەو بۆمبی دەستیان پێ بوو، هەستان بە کۆکردنەوە و بەستنەوەی سەرنشینەکان، کە ژمارەیان 111 کەس بوو .

ڕفێنەرەکان داوای بەردانی 17 زیندانیان دەکرد کە  لە 12 دیسەمبەری 1983 بەتۆمەتی تەقینەوەو وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری کوێت و تەقینەوەی باڵوێزخانەی فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستگیر کرابوون و هەرەشەی کوشتنی بارمتە گیراوەکانیان کرد، ئەگەر داواکەیان جێ بەجێ نەکرێت .

پاش ئەوەی فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی مەشهەد سوتەمەنی وەرگرت، لەسەر داوای ڕفێنەران فڕۆکەکە بەرەو بەیروت چوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی لوبنان ڕێگایان پێ نەدا لە خاکەکەیان بنیشێتەوە، بۆیە ناچار بوو لە گەشتەکەیدا بەردەوام بێت تا لە فڕۆکەخانەی لارناکای قوبرس نیشتەوە .

 لە ئەنجامی شکستهێنانی وتوێژەکەرەکان بۆ بەردانی ئەو زیندانیانەی لە کوێت گیرابوون، ڕفێنەرەکان هەڕەشەی خۆیان جێ بەجێ کردوو یەکێک لە کوێتییە بارمتە گیراوەکانیان کوشت و تەرمەکەیان فڕێدایە سەر زەوی فڕۆکە خانەکە .

جارێکی تر خانمێکی کوێتی بارمتەگیراویان کوشت، بە شێوەیەکی دڕندانە و تەرمەکەیان فڕێدایە خوارەوە بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنیان، بە تایبەتی دوای ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی قوبرس ئامادەنەبوون سوتەمەنی  بەفڕۆکەکە بدەن . 

پاشان فڕۆکەکە گەشتەکەی بۆ جەزائیر دەستپێکرد، دوای ڕەزامەندی ئەو وڵاتە و بەرێککەوتن لەگەڵ حکومەتی کوێتدا، کە مەبەستیان دانوستان بوو لەگەڵ ڕفێنەراندا .

ماوەی ئەو کارەی ڕفاندنە 9 ڕۆژی خایاند، دوای ئەوە ڕفێنەرەکان خۆیان تەسلیم بە دەسەڵاتدارانی جەزائیر کرد.

بەمەش درێژترین کاری ڕفاندن کۆتایی هات کە ویژدانی ملیۆنەها کەسی لەسەرانسەری جيهان هەژاند