سەردەمی رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی
ھەرکی نێت- ووتار
سەردەمی رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی
لە ئێستا رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە وە بەشێک زۆرێک لە پسپۆرانی بواری میدیا پێیان وایە تاوەکوو سالی ٢٠٣٢ رۆژنامەگەری کاغەزی نامێنێت و رۆژنامەی ئەلیکترۆنی جێگای دەگرێتەوە. بۆ یەکەم جار لە ئایاری سالی ١٩٩٢دا رۆژنامەی( شیکاگۆ ئۆنلاین) وەک رۆژ نامەیەکی ئەلیکترۆنی لەسەر تۆری ئینتەرنێت بلاو کرایەوە . لەسەرەتادا بلاوکردنەوەی رۆژنامەکان لەسەر تۆری ئینتەرنێت بەشێوەیەکی ھێواش بوو. بەلام دوای سالی ١٩٩٤ پرۆسەی بلاوکردنەوەی رۆژنامەکان بەشێوەیەکی بەربلاو دەستی پێکرد ئەمەش سەلمێنەری وتە بەناوبانگەکە مارشال ماکلۆھان دەسەلمێنێت کە لە کتێبی چەکمەجەکەی گۆتەنبێرگ وتی لە سایەی میدیای ئەلیکترۆنی جیھان دەبێتە (global village) گوندێکی گەردوونی کە ھەموو ئاگاداری رووداوەکانن .
ئەم جۆرە میدیا لە ئێستادا جیھانگری بەخۆیەوە دیووە ھەرێمی کوردستانیش بەدوور نەبووە لە بەکارھێنانی میدیای ئەلیکترۆنی، ئەمەش وایکردووە رەوشی میدیا گۆڕانی بەسەردابێت لە رێگای کلیکێکەوە دەستت بە ھەموو جیھان بگات، بێ ھیچ سانسۆرێک، لە ماوەییەکی کورتدا.
رۆژ دوای رۆژ میدیا لە پەرەسەندندایە، وە لە زۆر ولاتانی دانیا بۆ تە بەشێک لە پیشەسازی ملیۆنان دۆلاری تێدا بگەڕ خراوە، لەئەمریکا سەرمایەی وەگەڕخراوی پیشەسازی رادیۆو تەلەفزیۆن (٥٠) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو ساڵانەش (١٥) ملیار دۆلار داھاتی ھەیە، ئەم پیشەسازییە لەئەمریکا کەرتێکی زیندووە، بەتایبەتی کە لەو وڵاتەدا (١٠٠٠) وێستگەی تەلەفزیۆنی و(٩٠٠٠) ئێزگەی رادیۆ ھەیە، ژمارەی بەکاربەرانی سەدان ملیۆن کەس دەبێت.
لەبواری رۆژنامەشدا، زیاتر لە(١٧٠٠) رۆژنامە ھەیەو ژمارەی خوێنەرانی لە(١٥٠) ملیۆن کەس زیاترە، قەبارەی فرۆشتنی ساڵانەی رۆژنامەکان لەئەمریکا لە(٧٠) ملیار دانە زیاترە، ھەروەھا قەبارەی فرۆشتنی ساڵانەی گۆڤاری ھەفتانەو مانگانە (٥٠٠) ملیۆن دانەیە. ژمارەی خانەکانی بڵاوکردنەوەی تایبەت بەچاپکردنی کتێب لەئەمریکا (٢٥٠٠) خانەی بڵاوکردنەوەیە، ساڵانە زیاتر لەیەک ملیار کتێب دەفرۆشن. لەبریتانیا داھاتی پیشەسازی کتێب و رۆژنامەکان ساڵانە (٢٥) ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت و ساڵانە (٧) ملیار رۆژنامە دابەشدەکرێت.
فراوانبوونی کۆمپانیاکان
بەھۆی ئەو داھاتە زۆرەی کە لەبەگەڕخستنی سەرمایەیەی کەرتی راگەیاندندا بەدەست دێت، بووەتە ھۆی ئەوەی ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی لەو بوارەدا کاردەکەن فراوانبوونێکی ئێجگار گەورە بەخۆوە ببینێت، ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە (٣٠٠) کۆمپانیای زەبەلاحی راگەیاندنی جیھانی، سەرەڕای بەگەڕخستنی ملیۆنەھا کەس، سەرمایەیەکی گەورە لەم کەرتەدا وەگەڕدەخەن، لەپێش ھەموویانە (١٤٤) کۆمپانیای ھەرە گەورەی ئەمریکی و (٨٠) کۆمپانیای ئەوروپی و (٤٩) کۆمپانیای ژاپۆنی دێن، ئەوانەی تریشی سەر بەدەوڵەتەکانیتری دنیان.