روونکردنەوەیەک لەبارەی ئەفسەرانی کۆلێژی پۆلیسەوە دەدرێت
ھەرکی نێت- سیاسی
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر خولی ئەفسەرانی پۆلیس بڵاو دەکرێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "مافی هیچ کەسێک لە خولی پۆلیسدا نافەوتێت".
لەدوای کردنەوەی خولێکی کۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی مەدەنی، بەتایبەت دەرچووی ئامادەیی و زانکۆکان، بەپێی ئەو مەرجانەی بۆیان دانراوە، دەنگێکی ناڕازی لەلایەن دەرچووانی زانکۆ و پەیماناگەکان ئەوانەی (مەسلەکینە) لە وەزارەتی ناوخۆ هەیە، بەوەی دەبێت ئەوان لەو خولە بەشدار بوونایە.
لەم بارەوە نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "لەڕاستیدا لە ساڵی 2016 بریارێک هەبوو خولێکی ئەفسەری بۆ (مەسلەکییەکان)ئەوانەی دەچووی زانکۆکانن لە وەزارەتی ناوخۆ بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەوە ئەوە دواخرا بۆ ئەم ساڵ 300 میلاک دراوە بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەرچوانی زانکۆ و ئامادەییەکان لە سلکی مەدەنی، ئەوەش بەپێی مەرجە، بەڵام ئێستا مەسلەکییەکانی وەزارەتی ناوخۆ گلەیی دەکەن لەوەی ئەوان گوایە بێبەش کراون لەو خولە".
گوتیشی: "ئێمە دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەم خولە لەسەر حیسابی (مەسلەکییەکان) نییە، بەڵکوو ئەمە میلاکە بە وەزارەتی ناوخۆ دراوە، ئەگەر بۆیان نەکاتەوە لەو میلاکە بێبەش دەبن، دڵنیایان دەکەینەوە کە مافی ئەوانیش نافەوتێت ئێمە بەدواداچوونمان کردووە لە وەزارەتی ناوخۆ".
ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆی ئەو 300 میلاکە 200 میلاک بۆ دەرچووی ئامادەییەکان و100 میلاک بۆ زانکۆکان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆی ئەو 300 میلاکە 200 میلاک بۆ دەرچووی ئامادەییەکان و100 میلاک بۆ زانکۆکان.