بایرن سكاڵای توماركرد
ھەركی نێت - وەرزشی
یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانی به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى سكاڵایى یاسای له فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا تۆماركرد .
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه ئه‌ڵمانیه‌كه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه یانه‌كه‌یان سكاڵاى یاسایى له فیدراسیۆنى تۆپى پێى ئه‌وروپا له دژى پۆلیسى یارییه‌كه‌ى یارى نێوان بایرن و ریال تۆماكردووه كه شه‌وى رابردوو له یاریگه‌ى سانتیاگۆ بیرنابۆ به‌رێوه‌چوو .
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى یانه‌ى بایرن ئاماژه‌ى به‌وه كردووه پۆلیسى یاریگه له نێوان تایمى یارییه‌كه ئازارى چه‌ند هانده‌رێكى بایرن دراوه‌و بۆ ئه‌و كاره‌ش داواى روونكرده‌وه‌ى به په‌له ده‌كه‌ن .