مشاركات عشوائية


نوێ

پێشمەرگەیەك بە موعجیزە ڕزگاری دەبێت... داعش ڤیدیۆیەكەی بڵاوكردووتەوە


 


ھەركی نێت - ھەواڵ

ڤیدۆی:پێشمەرگەیەک تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەهەژێنێت !ئەم پێشمەرگەیە بە موعجیزە رزگاری دەبێت لە قەناس بەدەستانی داعش 


ڤیدیۆی پێشمەرگەیەک کە گوایە لە شەڕی دژ بە داعشدایە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە و بەکارهێنەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێشمەرگەکە گولەی نیشانەشکێن (قەناس)ی بەردەکەوێت، بەڵام نامرێت.

بەگوێرەی ڤیدیۆیەکە کە سرودێکی ئاینیی داعشی لەسەرە و لە بەشی لای راست نوسراوە (ولاية كركوک)، چەکدارێکی داعش گولەیەکی قەناس ئاراستەی پێشمەرگەیەک دەکات کە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری پێشمەرگەیدا بە بەرزاییەکەوەن، بەڵام گولەکە نایبڕێت و پێشمەرگەکە بە بێ هیچ زیانێک رزگاری دەبێت.

بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان پێشمەرگەکەیان ناوناوە '' پێشمەرگەی گولە نەبڕ''.

هەمیشە حاڵتی دەگمەن لەنێو شەڕدا روودەدات، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی تایبەتە، بەڵام ''ھەركی نێت'' ناتوانێت لە راستی و دروستی تەواوی ڤیدیۆکە دڵنیا ببێتەوە و تەنها لە سۆشیاڵ میدیاوە وەرگیراوە.