بۆچی ئاوی گەرم زووتر دەی بەستت لە ئاوی سارد
ھەرکی نێت- تەکنەلۆجیا
ئه‌و پرسیاره که بۆچی ئاوی گه‌رم زووتر له ئاوی سارد ده‌یبه‌ستێ و ئه‌و دیارده‌یه پێی ده‌وترێت The Mpemba effect که له پێشتردا چه‌ندین جار به چه‌ند شێوه‌یه‌ک وه‌ڵام درابۆوه که زۆر قه‌ناعه‌ت پێکه‌ر نه‌بوون به‌ڵام به‌م دواییه لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک به ناوی Dr. Xi Zhang له دوای لێکۆڵینه‌وه له نووسێنێکدا که بڵاوی کردۆته‌وه به شێوه‌ی تیۆری ئه‌م شیکردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دیارده‌یه کردووه به پێی به‌ندی نێوان گه‌رد و گه‌ردیله‌کان که ئه‌مه کورته‌که‌یه‌تی :
گه‌ردی ئاو پێک دێت له گه‌ردیله‌یه‌کی ئۆکسیجین که به covalent bonds به‌ستراوه‌ته‌وه به دوو گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین، جا کاتێک هایدرۆجینی گه‌ردێک به لای ئۆکسیجینی گه‌ردێکی تر دا تێده‌په‌ڕێت به‌ندێک دروست ده‌بیت پێی ده‌ڵێن hydrogen bond که ده‌بێته هۆی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی گه‌رده‌کانی ئاو و دوایی به هۆی سیفه‌تی سروشتی گه‌رده‌کانه‌وه که له یه‌کتر دوورده‌که‌ونه‌وه به‌ندی covalent bond ده‌کشێت و ووزه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت و بڕێک ووزه‌ی تێدا کۆده‌بێته‌وه .(وه‌کوو لاستیکێک که ڕایده‌کێشین هه‌تاوه‌کوو به‌ری ده‌ده‌ین بڕێک ووزه‌ی تێدایه و له گه‌ڵ به‌ردانی ووزه‌که ده‌رده‌چێت)
جا کاتێک ئاوه‌که گه‌رم ده‌بێت گه‌رده‌کان له یه‌ک دوور ده‌که‌ونه‌وه و hydrogen bond ه‌که‌ش ده‌کشێت و درێژ ده‌بێته‌وه.
کاتێک ئه‌و گه‌ردانه دیسان نزیک ده‌بنه‌وه له یه‌کتری ئه‌و ووزه‌یه‌ی له به‌نده‌که‌دا هه‌ڵگیرابوو ده‌رده‌چێت و ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌زانین ده‌بێته هۆی سارد بوونه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ئاوی گه‌رم زووتر له ئاوی سارد ده‌یبه‌ستێت چونکه بڕێکی زیاتر ووزه ون ده‌کات به پێی ئه‌و شیکردنەوەیە.