ھەرکی نێت- ھونەری و کۆمەلایەتی
پێشکەشکاری ناسراوی عیراق ئـەحمەد خەفاجی ھۆکاری جیابوونەوەی لە شاجوانی عێراق شەیما قاسم ئـاشکرا کرد.
نزیکەی مانگێکە شاجوانی عیراق شەیما قاسم لە دەستگیرانەکەی ڕاگەیەندکار و ئـەکتەری ناسراو ئـەحمەد خەفاجی جیابۆتەوە، بەڵام بەبێ ئـەوەی ھۆکاری جیابوونەوەیان ئـاشکرا بکەن.
ئـەمڕۆ دەستگیرانی ناوبراو پاش کۆمەڵێک ناکۆکی و دەنگۆ لەڕێگای ڤیدیۆوە ڕاستەوخۆ تەواوی ھۆکارەکانی جیابوونەوەیانی ئـاشکرا کرد و وتی "شەیما پێشتر ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە جگە لەوەش کە ئـاشکرای نەکردووە، بە نھێنی لەپشتی منەوە یەکیان بینیوە.
سەڕەرای ئـەوەش کە ھەموو بەڵگەیەکەم لایە من قبوڵم کردووە و بێ دەنگ جیابوومەتەوە ئـاشکرام نەکردووە، بەڵام بەداخەوە لایەنی دووەم پەیجەکەیان ھاک کردم و لەبەرامبەردا داوای 1500 دۆلاریان لەمن کرد"
ساڵی رابردوو شەیما قاسم ئەڵقەی دەستگیرانی لەگەڵ ڕاگەیاندنکار و ئەکتەری بەناوبانگی عیراقی گۆڕیەوە، دواتر لە مانگی 10ی ساڵی 2016 هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە هیچ پەیوەندیان بەیەکەوە نەماوە، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پێکەوە دەرکەوتنەوە و وتیان "ئەمە گاڵتە بووە، چونکە لەمێژووی عیراقدا کاتی خۆی مانگی شوبات بە مانگی درۆ ناسراوە، بەڵام دواتر ئەو کەلتورە نەماوە و وەک هەموو جیهان تەنها مانگی نیسان بەمانگی درۆ ناسراوە کە لەبنەچەدا تایبەت بووە بە فەرەنسیەکان، هەربۆیە شەیما و ئەحمەد لەڕێگای هەواڵی جیابوونەوەیانەوە ئەم دیاردەیە زیندوو بکەنەوە، لەهەمانکاتدا بۆ دەرکەوتنی نیەتی وەفا و کەسانی چواردەوریان بووە".