مشاركات عشوائية


نوێ

ئەو داھێنانە زانستیانە چین سوپای ھێتلەر ئەنجامی داون تاوەکوو ئێستا لێکۆلینەوە لەسەر دەکرێت


ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ
   

دوای تێپەڕینی زیاتر لە نیو سەدە ، ھێشتا تاقی کردنەوە و پڕۆژە نامۆکانی نازیەکان کە بە فەرمانی ھیتلەر داواکرا بوون ھێشتا لە بیر کردنەوەی خەڵکدا ماوەتەوە ، ئەو تاقی کردنەوە و کردارە زانستیانەی کە مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەکەن. ئەمانەش ئاشکرا بوون دوای دەیان ساڵ لە ھەندێ دۆکومێنتدا تایبەت بە سوپای نازی و پرۆژەکانی زانا نازیەکان. وەکو چەکی زۆر پێشکەوتوو و ژەھری بواری جەنگی و چکلێتی ژەھراوی ، وە ھەندێ چەکی جەنگی نامۆ و نهێنی كه‌ پێشوو تر نەبینرابوون ھەموو ئه‌مانە لە دژی سوپاکانی بەرامبەر. ھیتلەر لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم دا نەخشەی داڕشت بۆ ئەوەی ھەندێ سەگ فێری نووسین و خوێندنەوە بکرێن !!! بە مەبەستی یارمەتیدان و پشتگیری ئەڵمانیا لە جەنگدا.!! باوەڕ ناکەیت ؟ بەڵێ ھیتلەر ئەوەی کرد. ئەو بیر کردنەوە و ھەوڵەکانی ئێجگار سەیر و نامۆ بوون،
ھیتلەر باوەڕی وا بوو سلوک و ڕەفتاری سەگ لە مرۆڤەوە نزیکە ، تیمێکی زانایانی تایبەتی بۆ ئەم پرۆژەیە کۆکردەوە لەگەڵ ھەندێ ئەفسەردا بۆ چاودێری کردنی کارەکان و دابین کردنی پێداویستی بۆیان. وا بکرێت لە سەگەکان فێری ھەندێ چالاکی ببن وەکو مرۆڤ و لەگەڵ سەربازەکان کار بکەن ! بەمەش ھێزی نازی بەھێز تر دەبێت، وە سەگەکان ڕابھێنرێن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەفسەر و ھەندێ سەربازدا پەیوەندی ببسەتن و زانیاری بگۆڕنەوە بە توانایەک بگاتە تاوانی مرۆڤ !. ھیتلەر قەتابخانەیەکی بنیاتنا تایبەت بۆ ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی لەوێ زاناکان ڕاھێنان بە سەگەکان بکەن. قوتابخانەی  Tier-Sprechschule ASRA  ، لە شاری ھانئۆڤەر. ئەم سەگانە کۆکرانەوە بەڵام سەگە جباوازەکان بوون لە ھەموو شوێنێکی ئەڵمانیاوە ھێنران بۆ ئەو ھانئۆڤەر، فێری خوێندنەوەیان کردن ! مەبەست لێرە ئەوەیە نووسینێکیان دەبینی ئەوا لێی تێ دەگەشتن ئەویش لە ئەنجامی ڕاھێنان و ھەوڵی زاناکان بوو وە توانای ھەستکردنی وەکو مرۆڤیان ھەبوو ! ھەتا سەگەکان فێری توانای Telepathy ی کران بۆ ئەوەی بە شێوازێکی جیاواز لەگەڵ سەربازەکان لە یەکتر تێ بگەن، 
بۆستە ! پرۆژە و چالاکیەکان لە سنوور دەرچوون ! پڕۆژەکە ئاڵۆزتر بوو.یەکێ لە سەگەکان بە ناوی ڕۆڵف - Rolf ، کە سەگێکی ناو قوتابخانە تۆمار کراوەکەی ھیتلەر بوو ، فێری ھەندێ چالاکی دینی بوو ! وە نووسین و خوێندنەوە و رەوشتی سیاسی و تێگەشتن لە سیاسەت وە ڕۆشتە ناو سوپاشەوە. یەکێکی تر لەو سەگانە لە جۆری  Kurwenal  کە سەگێکی ئەڵمانی بوو فێری ئەلفبێی ئینگلیزی بوو بەڵام بە شێوەی وەڕین ! وە ھەتا کاتێک یەکێ لە زاناکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر لایەنی یر کردنەوەی سیاسی ئەم سەگە کرد و ژیانەکەیان نووسیەوە وە لێییان پرسی دەنگ بە چ سەرکردەیەک دەدات ئەوا سەگەکە  Hindenburg  ی ھەڵبژارد!!.

No comments