مشاركات عشوائية


نوێ

كچێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە چەقۆ كوژرا

 

ھەركی نێت - ھەواڵ
لەناو قەزای سۆران تەرمی کچە خوێندکارێک لەماڵەکەی خۆیاندا دەدۆزرێتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش رووداوەکە کوشتنە.
ئەو کچە ناوی(رۆژین سەفەر انوەر)ـە و تەمەتی 17 ساڵەو خوێندکار بووە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەتەنھا لەماڵەوەبووە کوژراوە.
ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ھەولێر کراوە.
دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێم-یش لەڕێگەی وتەبێژەکەیەوە ھەواڵەکەی پشت ڕاستکردەوەو لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێم نوسیویەتی: ” ئەمرۆ ئەو کچە بەناوی رۆژین سەفەر لەسۆران بەچەقۆ کوژرا”
رووداوەكە لە كاتێكدا روویداوە كە خانەوادەی ئەم كچە سەرقالی ناشتنی جەنازەی نەنكی بوون كە بەھۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كردبوو.

No comments