مشاركات عشوائية


نوێ

مێژووی دروست بوونی دۆلاری ئەمریکا نھێنیەکانی پشت ئەم دراوە

 

ھەرکی نێت- مێژووی

زۆرێک لە بەکار ھێنەرانی دۆلاری ئەمریکی ھەر بە سادەی وەکو دراوەکانی تر سەیری دەکەن و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن ، لە راستیدا دۆلاری ئەمریکی نھێنی و مەتەڵی تایبەتی خۆی ھەیە کە پرە لە موئامەرە و چالاکی تایبەتی ئهو ڕێكخراوه تاریكهی كۆنترۆڵی حوکمەتی ئەمریکای كردووه وه ههروهها ماسۆنیەکان بۆ دەست گرتن بەسەر جیھاندا و پرە لە چیرۆک و راستی رووداوەکانی داھاتوو و ڕابردوو و ئێستاش بۆیە باش لەوە دایە زیاتر لەسەری بزانن و ھەندێک زانیاری لەسەر ئەمە وەرگرن. نیشانە و ھێمای ڕووناككهرهوهكان لەسەر پشتی دۆلار وەکو نیشانەیەکی تازەی گەورەی نەخشەکانی رێکخراوی ڕووناک کەرەوەکان و ماسۆنیەکان دەردەکەوێ ، دۆلاری ئەمریکی تەنھا کاغەزێک نیە بەڵکو نوسراوێکی زۆر ترسناک و پڕ نێھنیە کە نەخشەو کارەکانی داھاتووی تێدایە بۆ حوکم کردنی جیھان.

وێنەی ئەو ھەڵۆیە ئاماژە بە ھێز و دەسەڵات و دەست بەسەردا گرتن و ئاشتی دەدات بەڵام بۆ بە دەست ھێنانی ئامانج و ئاواتێک کە لە سوودی ماسۆنیەکان بێت ، ئەستێرە شەش لاکە مەبەستی لە نیشانەی تایبەتی دژه مهسیح و نیشانەی زایۆنیە کە ھەموویان بەستراونەتەوەھەموو ئەمانەش لە ژێر دەسەڵاتی ئهواندایه، وە ھەروەھا ئەستێرە شەش لاکە لۆگۆی ئاڵای ئیسرائیلە و وە ژمارەی ئەستێرەکانی ناوی مەبەستی لە ئەندامە سەرەکیەکانی رێکخراوی ماسۆنی ناو ئەمریکایە ، وەزیری داد لە حوکمەتی فەرەنسا دەلێت : "دۆلاری ئەمریکی وەکو ڕووناکی ھەڵدێتوو ئەو کەسەی ھەڵیدەگرێ دڵ خۆشی دەکات بە سیستەمی جیھانی نوێ و ئەو کاتەی کە مەسیح تێیدا دەگەرێتەوە. ئەڵقەی فەرمی دەوڵەت بریتیە لە دروشم و نیشانە و ھێماکانی ، بۆ ھەموو وڵاتێک ئەڵقەی تایبەتی خۆی ھەیە وە دروشمی خۆی ھەیە بۆیە لە دێر زەمانەوە وە لە ھەر سەردەمێکدا بوو بێت ئەم شتانە ھەبوون ھەموو ووڵاتێک دروشم و نیشانە و لۆگۆی خۆی ھەبووە ، وڵاتە نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوای جیا بونەوە لە بهریتانیا ھەستا بە دروست کردنی لۆگۆ و دروشمی تایبەتی خۆی ھەروەھا دراوی تایبەت بەخۆی پاشان دوای رێکەوتن لەسەر رەنگ و شێوازی یەکەک دۆلار لێدرا ئەویش تاک دۆلاری بوو وێنەی یەکەم سەرۆکی ئەمریکای لەسەر دانرا کە ئەویش جۆرج واشینتن بوو ، پاشان ئەو نیشانانەی تریش کە لە پشتەوە ھەیە ئەویش دوای ئازادی ئەمریکا و پاشان یەکگرتنی 13 ھەرێم و لە ژێر ئەو ناوەی ئێستا کۆبونەوە پاشان ھەرێمی زیاتر یەکیان گرتوو تا بوون بە 50 ھەرێم ، دروشم و نیشانە و ھێماکانی سەر دراوی ئەمریکی ئەو کەسانەی بەشداریان لە دروست کردنی کرد ھەموویان لە ماسۆنیەکان بوون.

unknown.jpg

لیژنەی کۆنگرێسی ئەمریکا ھەستان بە رێکخستن و ئامادە کردنی ئامێری تایبەت بۆ لێدانی دراوەکە و دانانی دروشمی تایبەت بە خۆیان لەسەری لیژنەکە پێک ھاتبوو لە بینجامین فرانکلین و جۆن ئادامز و تۆماس جیفرۆسن لیژنەکە ھەستان بە دیزاین کردنی دروشمەکەیان بەڵام کۆنگرێس لە 10 ی مارسی 1780 ز ئەم دیزاینەیان رەفز کردوەو و ئەمریان دەرکرد بۆ دوبارە دیزاین کردنەوە ، سەرۆکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە تشارلز تۆمسۆت کە داوای یارمەتی لە ویلیام بارتۆن کرد کە کەسێکی ناوداری ئەمریکی بوو لە شاری فیلادیلفیا دەژیا.بارتۆن دوو دیزاینی کۆتای پێ پیشاندان و پاشان پێشکەشی کۆنگرێس کرا و کۆنگرێیش لەسەری ڕێکەوتن کە لە ساڵی 1782 ز دا بوو ، کە کۆتا دیزاین و دروشمی ئێستایە لەسەر یەک دۆلاری ئەمریکی ھەمان دروشمی ماسۆنیەکان بوو ئەمەش دروشمی کۆنی ڕووناک کەرەوەکان بوو. ئەنجام دان و تەواو کردنی ئەم پرۆژەیە زیاتر لە 6 ساڵی خایاند و کە بە سێ قۆناغ و سێ لیژنە و ڕا گۆڕینەوە و بەشداری کردنی 14 کەسایەتی گەورەی ماسۆنیەکان لە بەناوبانگترینیان " بینجامین فڕانکلین - تۆماس جیفرسۆن - جۆن ئادەمزئەمانە ناو دەبران بە كهسه گەورەکانی بەرپاکەری ئازادی ، وە ھەروەھا ڕای کەسایەتیەکی تری گەورە وەرگیرا وەکو کۆتا قۆناغ ئەویش بریتی بوو لە " دوبیێر " کە ھونەرمەندێک و فەنانێکی لێ ھاتووی فیلادلفیا بوو بوو پاشان پێشنیار و شێوازی دروشم و دیزاینەکەیان پێدا.

ویلیام بارتۆن - William Barton

unknown_1.jpg

 تۆماس جیفرسۆن - جۆن ئادەمز - بینجامین فڕانکلین

No comments