مشاركات عشوائية


نوێ

وەزارەتی دارایی لیستی نوێی مووچەی راگەیاند

 

ھەرکی نێت- ھەوال

لیستی نوێی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت
1- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 6/6/2017، مووچەی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت. 
 
2-ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری  7-8/6/2017،  مووچەی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

3- ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە بەرواری 10-11/6/2017، مووچەی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
-ئەنجومەنی ئاسایش 

4- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 12/6/2017، مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

5- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 13/6/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی  4ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
-دەزگای مین
-دیوانی چاودێری دارایی
-- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

6- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 14-15/6/2017، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

7- ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە بەرواری 17-18/6/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و مووچەی مانگی  4ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی پلان دانان
 
8- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 19/6/2017، مووچەی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) دابەش دەكرێت.

9- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 20/6/2017، مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.

10- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 21-22/6/2017، مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان) ی سەربە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

11- ڕۆژی شەممە بەرواری 24/6/2017، مووچەی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
-وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
 - وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران

No comments