ڕۆلی عەشیرەتی ھەرکی لە شۆرشی نەھری دا
لە دوای ئەوەی چەخماخەی شۆرشی نەھری لە کوردستانی باکوور لەسەر دەستی شێخ عبیدللەی نەھری ھەلگیرسا،
شێخ پێی وابوو تاقە دەرمانی چارەسەركردنی كێشەی كورد دامەزراندنی كوردستانێكی گەورەیە ، ئەویش بە یەكخستنی كوردەكانی ئێران و كوردەكانی سنووری عوسمانییە.پاشان شێخ نوێنەری ناردە لای پیاوە چالاكەكان و زانایانی كوردستان لە شارەكانی ڕەواندوز و موسڵ و هەولێر و وان و دیاربەكر و بەدلیس و ورمێ و سنە و سابڵاخ و سەرۆك هۆزە گەورەكانی كوردی بانگ كرد و لە ساڵی 1880 دا دوو كۆنفرانسی بۆ سەرانی خێڵە كوردەكان گرێ دا و كۆمەڵەیەكی كوردی دروست بوو ، كە ناوی ((ئەنجوومەنی كورد)) بوو و پێكهاتبوو لە نەتەوە پەروەرانی كوردی ، کە نوێنەری عەشیرەتی ھەرکی حاجی عوسمان ھەرکی بووە ،ڕەنگە ئەمە سەرەتای پێكەوە ژیانی ڕێكخستن و كۆمەڵەی سیاسی بێت لەنێو كورددا ، نزیكەی 220 سەرۆك هۆز و پیاوی ئایینی لە شەمزینان كۆبوونەوە ، هەتا وەكو نەخشە بۆ دەستپێكردنی بزووتنەوەیەكی شۆڕشگێڕی دابنێن، بەلام ھەر زوو رژێمی ئەوسای تورکیا وەک ھەر رژێمێکی تری چەوسێنەر ھەلساوە بە کپکردنەوەی شۆرشەکە، بەلکو بەمەش نەوەستاوە ھەستا بە دەستگیرکردنی ھەموو ئەندامانی بنەمالەی شێخانی نەھری، بۆیە حاجی عوسمان سمایل ھەرکی لەگەل چەند ھۆزێکی تر کە لەژێر سەرپەرشتی حاجی عوسمان ھەستان بە کۆمەلێک چەکدارەوە ھەلیان کوتایە سەر سەربازگەکەو ھەمویانی بەدیل دەگرێت بنەمالەی شێخ ئازاد کردوە.
دواتر روودەکاتە باشوری کوردستان وە ھەموو بنەمالەی شێخی نەھری لەگەل خۆدا دەھێنت بۆیە تاوەکو ئێستاش لە کوردستانی باشور نیشتەجێن چەندین مال و ملکی خۆی لە باکووری کوردستان بەجێ ھێشتووە بۆ پشت راستکردنەوەی ئەم بابەتە نامەیەکی شێخ عبدالقادری کوری شێخ عبیداللەی نەھری کە بۆ حاجی عسمان ھەرکی نووسیوە لەم نامەیەدا شێخ وەکالەتی خۆی دەدات بە حاجی عوسمان ھەرکی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حاجی عوسمان وەک من ھەلسوکەوتی لەگەل دەکرێت قسەی ئەو قسەی منە وەجگە لەم نامەیە چەندین سەنەدی مولکی بەجێھێلدراو لەلایەن بنەمالەکەیەوە پارێزراون ئەمەش دەقی نامەکەیە کە مۆری شێخ عبدالقادری نەھری لەسەرە لەسەرە وێنەی نامەکە ھەیە (بۆ هەموو کەس لە خۆشەویست و دلسوزاني ئێمە ئاگادار بن، کە زۆر بەرێز و خۆشەویست و دۆست پاك ( حاجی عثمان ھەرکی) جێگای متمانەی ئێمەیە، بارودۆخی ئێمە بە باشی دەزانێت و شارەزایە لە کاروباری ئێمە، ئەوەی ئەو دەڵێت، قسەی ئێمەیە و دەبێ رێزی لێ بگرن .وتەی ئەو ، قسە و وتەی ئێمەیە، هەر بەم هۆیەوە ئەو نوێنەر و بڕوپێکراو جێگەداری منە. خواتان لەگەل)
شایەنی باسە کە ( حاجی عوسمان ھەرکی) دەکاتە نەوەی زانای گەورە (شێخ عوسمان ئەفەندی) لە بەر پێگەی ئاینی و کۆمەلایەتیەکەی لە نێو عەشیرەتی ھەرکی بە (باپیر مەلۆسمان) ناسراوە، شێخ عوسمان ئەفەندی شارەزایەکی شەریعەتی ئاینی ئیسلام بوو کەسێکی پایە بەرز بوو لە بواری تەسەوف و سۆفیگەری ئەھلی تەریقەت بوو وە چەند کتێبێکی دەست نووسی ھەیە کە تاوەکوو ئێستا لەلایەن نەوەکانیەوە پارێزراون کە مێژوویەکەیان دەگەرێتەوە بۆ سالانی ( ١٢٤٩)ی ھیجری
ئەمەش وێنەیەکە لە کتێبەکانی کە تاوەکوو ئێستا پارێزراوە
شێخی گەورە تەریقەتی لە تەکیەی ( مەولانا خالد نەقشبەندی) وەرگرتوە زۆر داوا کراوە کە شێخ وەسمان تەریقەت بدات بەلام ئەوە چەند جارێک لەلایەن شێخ رەتکراوەتەوە وتویەتی ئەمە بارێکی قورسە بە من ھەلناگیرێت.
ئەمەش دەستنووسێکی شێخ عوسمان ئەفەندیە لە سالی (١٢٤٩)ھیجری
No comments