مشاركات عشوائية


نوێ

بەھۆی خواردن لە "ابو شھاب" چەند كەسێك ژەھراوی بوون

 

ھەركی نێت - ھەمەڕەنگ


بەپێی زانیاریەكانی ھەركی نێت بەھۆی خواردنی خراپەوە لە چێشتخانەی بەناوبانگی باوكی شھابی شاری ھەولێر چەند كەسێك ژەھراوە بوون.

سەیف ھەركی قوتابی كولێژی سەڵاحەدین، بە توڕی میدیایی (ھەركی نێت)ـی ڕاگەیاند: ئەمرۆ بەھۆی خۆاردن لە چێشتخانەی "ابو شھاب"ـی شاری ھەولێر ٦ كەس لە خێزانی ئێمە باری تەندروستیان تیكچووە.

سەیف گوتیشی: بەپێی ئەوەی من ئاگادارم چەند پۆلیس و ئاسایش و خەلكی دیكەش بەھۆی خواڕدنە بەسەرچووەكانی "ابوشھاب" ژەھراوی بوون.

بۆ دڵنیابوونی زیاتر ھەركی نێت پەیوەندی بە پۆلیسی ھەولێرەوە كرد، ئاماژەیان بەوە كرد ھیچ داوایەكی لەوشێوە تا ئێستا تومار نەكراوە.

No comments