ئیزابێلا بێرد گەریدەی بەریتانی چۆن باس لە عەشیرەتی ھەرکی دەکات
ھەرکی نێت- مێژووی
دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروست بونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریاو ئێران کە سنوری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکیەکان دانیان بەو سنورە دانەدەنا و لە ھاتووچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگریەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابونی ئەم سنورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنوری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکیەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.
ئەمڕۆ ھەرکیەکان لە کوردستانی ئێران لە شارەکانی ورمێ و تەرگەڤەر و مێرگە ڤەر نیشتە جێبوون لەگەڵ ھەندێ لەناوچەکانی دشت و ڕۆژا و بەراندز، بەڵام ھەرکیەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان ھەولێر و موسل نیشتەجێبوینە، بەڵام ھەرکیەکانی تورکیا لەدەوروبەری دەریاچەی وان و شەمزینان و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکیەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکیەکان کراوە.
ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەبارەی ھەرکیەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:
دوای کێشانی سنوری ئێراق تورکیا لە ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان حکومەتی دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەو سنورەی کەتازە بۆی کێشراوە، بەمە توشی ڕووبەرووبونەوەی ھۆزەکوردەکان ببویەوە، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە، بۆیە خاتوو بیشۆب ھەرلەھەکاری مایەوە لای گوندنشینە فەلەکان ئەوانەی ناچاربوون باج بدەنە ھۆز و میرە کوردەکان.
سەرچاوە - وێکیپدیای ئینگلیزی
No comments