کاتێک لاشەی فیرعەن برایە فەرەنسا سەرۆکی ئەو ولاتە چۆن پێشوازی لێکرد
ھەرکی نێت- مێژووی
لەساڵی 1976 زاناكانی میسر تێبینیان كرد لاشە مۆمیاكراوەكەی فیرعەون كە ناوە ڕاستەقینەكەی ڕامسیسی دووەمە , بەرەو تێكچوونێكی خێرا دەچێت , بۆیە بڕیاریاندا بۆ ئەو مەبەستە بەرەو وڵاتی فەڕەنسای بنێرن .
لەساڵی 1981 لاشە مۆمیاكراوەكەی فیرعەون بە فڕۆكەیەكی تایبەت نێردرا بۆ فەڕەنسا وە وڵاتی میسر پاسەپۆرتی وەك پاشای پێشووی میسری بۆ دەركرد , وە فڕانسو میتەران سەرۆكی ئەو كاتەی فەڕەنسا بڕیاری دا وەك پاشا پێشوازی لێ بكرێت , بۆ ئەو مەبەستە كاتێك لە فڕۆكەخانەی لو بورجیە فڕۆكەكەی فیرعەون نیشتەوە چەندین مەراسیمی سەربازی و مۆسیقی بۆ ئەنجامدرا و وە چەندین بەرپرسی گەورەی ئەو وڵاتە ئامادەی پێشوازییەكە بوون .
لاشەی فیرعەون لە ساڵی 1898 لە كەناراوەكانی ڕوباری نیل دۆزرایەوە دوای بردنی بۆ فەڕەنسا چەندین شوێنەوارناس و پزیشكی نەشتەگەری و توێكاری بەناوبانگ سەرقاڵی لێكۆڵینەوە بوون لە لاشەكەی فیرعەون , بە تایبەتی پرۆفیسۆر مۆریس بۆكای كە پزیشكی تۆیكاری بووە دوای چەندین دیراسـە لەسەر هۆكاری مردنی فـیرعەون بۆی دەركەوت فـیرعەون لە ئاودا خــنكاوە .
No comments