نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هیوادارن كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ببێته ده‌ستپێكێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه.
ئه‌و وتانه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا هات له‌دوای سه‌رانیكردنی گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا له گردی زه‌رگه‌ته له‌سلێمانی.
نێچیرڤان بارزانی وتی "نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌م وڵاته جێی رێز‌و ته‌قدیر بووه، هیوادارین له‌دوای ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ برایانمان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانین كاری باشتره‌و به‌سود تر بكه‌ین و ئه‌م ده‌رفه‌ته ببێته ده‌ستپێكێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه".
وتیشی "ئه‌م به‌رێزه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ باوكی ره‌حمه‌تیم و جه‌نابی مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال، هه‌روه‌ها رۆڵێكی زۆر باڵای هه‌بووه له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سه‌یری ئه‌م وێستگانه ده‌كه‌ن ده‌بینن كاری هاوبه‌شیان زۆر كردووه.
No comments