دامەزرێنەری تویتەر پەشیمانە
ھەرکی نێت- تەکنەلۆجیا
دامه‌زرێنه‌ری تویته‌ر له كاره‌كه‌ی په‌شیمانه
ئیڤان و‌لیامز دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شى تۆڕی تویته‌ر په‌شیمانی نیشان دا كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر یارمه‌تی دۆناڵد تره‌مپی دابێت تا ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر باسیكردووه.
و‌لیامز له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاستبێت تویته‌ر نه‌بوایا تره‌مپ نه‌ده‌بوو به سه‌رۆك ئه‌مه‌یان شتێكی زۆر خراپه و داوای لێبوردن ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها و‌لیامز ڕوونیكرده‌وه: "له‌و باوه‌ڕه‌دابووم هه‌مووان بتوانن به ئازادی قسەبکەن و زانیاری و بیروبۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و جیهان به‌ره‌و باشتر بچێت، به‌ڵام له‌وه‌یاندا هه‌ڵه‌بووم".
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه تویته‌ر له ٢١ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٦ له‌لایه‌ن (ئیڤان و‌لیامز و جاك دۆرسی و بیز ستۆن) دامه‌زراوه.
No comments