پەنجا بە پەنجا یان بنكە فراوان ؟؟
ھەركی نێت - ووتار و بیروڕا
پەنجا بە پەنجا یان بنكە فراوان ؟؟
دابەشكردنی پۆستەكانی ھەرێم لە نێوان پارتی و یەكێتی باشترین بژاردەی ئەوكاتە بوو بۆ ئەوەی باردوخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی ھەرێم بكەوێتە سەر ڕێڕەوێكی باش، ئەو ڕێكەوتنەی نێوان پارتی و یەكێتی ھەرێمی گەیاند بەو قوناغە كە ئێستا خاوەن باشترین لوبیە لە سەر ئاستی ھەموو ھەرێمە بێ وڵاتەكان، حكومەتی بنكە فراوان دەبێتە هۆی تێکدانی ڕەوشی سیاسی و کار لە بەڕێوە بردنی پایەکانی حکومەت دەکات نمونەی حكومەتی بنكەفراوانمان لەبەر چاوە، بە باشی دەزانم بۆ ئەو قوناغە ڕێكەوتنی پارتی و یەكیتی ئەپدەیت بكرێتەوە بە شێوەیەك كە لەگەل واقعی ئێستای كوردستان و ناوچەكە بگونجێت، چوونكە زۆر جار لەزاری بەرپرسە گەورەكانی ئەم دوو حزبە گوێبیستبووین كە پارتی و یەكێتی قوربانیەكی زۆریان بۆ خاكی كوردستان داوە، ھیچ كەسێكیش ناتوانێت نكولی لەمە بكات، ئایا ئەو قوربانیانەی كە دراون بۆ دەولەتی كوردی بوون ؟
ئەگەر بۆ دەولەتی كوردین ئەی ئێستا كاتی یەكگرتن نەبێت كەی كاتیەتی ؟ لە كاتێكدا كە بەرپرسانی ھەردوو لا جەخت لە ئەنجامدانی ڕاپرسی لەم ساڵەدا دەكەنەوە.
ھەكار ھەركی
No comments