بۆچی لە زۆربەی ھۆتێلەکان ژمارە 420 نیە
ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ
له زۆربه‌ى هۆتێله‌كانى جيهاندا ژوورى 420يان لاداوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى بووه‌ته هێمايه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن و ده‌كێشن.
ماڵپه‌ڕى "سكاي نيوز" بڵاويكردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ى هۆتێله‌كانى جيهان، ژماره‌ى 420 له‌سه‌ر هيچ ژوورێك نانووسن به‌ڵكو له‌جياتى ئه‌و ژماره‌يه ده‌نووسن (419+1)، ياخود هه‌ندێك هۆتێل ريزبه‌ندييه‌كه‌ى له 419 ه‌وه راسته‌وخۆ ده‌چێته 421، چونكه هه‌ر هۆتێلك ژماره‌ى 420ى هه‌بێت، به‌واتاى ئه‌م ژووره كۆمه‌ڵه كه‌سانێكى لێيه خه‌ريكى كێشانى مادده‌ى هۆشبه‌رن.
هۆكارى به‌هێمابوونى ژماره‌ى 420يش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى حه‌فتاكانى رابردوو، كه كۆمه‌ڵه گه‌نجێك له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا هه‌موو رۆژێك له كاتژمێر 4:20 كۆده‌بوونه‌وه له‌لاى په‌يكه‌رى زاناى بوارى كيميايى لويس باستۆر، خه‌ريكى كێشانى مادده‌يه‌كى هۆشبه‌ربوون به‌ناوى قه‌نب، تا وايلێهات 420 بووه هێمايه‌ك له‌نێو خۆيان‌دا به‌كاريان ده‌هێنا و دواتر ورده ورده ئه‌م هێمايه گه‌شه‌يكرد بۆ زۆربه‌ى وڵاتانى جيهان.
هه‌ندێك له هۆتێله‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان به‌دوور بگرن له‌و هێمايه، ژماره‌ى 420 به‌كارناهێنن، چونكه ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه گه‌شتيار به‌هه‌ڵه تێبگات له‌وه‌ى كه ئه‌وان پشتگيرى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.
No comments