مشاركات عشوائية


نوێ

چەمکی جیھانگیری



ھەرکی نێت - سیاسی

لە ئێستادا زۆر باس لە چەمکی جیھان گیری دەکرێت، جیھان گیری زاراوەیەکی نوێیە، لە زمانی ئینگلیزی لە وشەی ( Global) واتە جیھان یان نێودەولەتی وەرگیراوە. زۆرجار لەگەل وشەی ( گوند)دا کۆدەکرێتەوە بۆیە دەبێتە Golobal village واتە گوندی جیھانی. ئەم چەمکە زۆرجار لە بواری سیاسی و ئابوریدا بە واتای ھەبوونی دەسھەلاتی سیاسی و دامودەزگا ئابورییە نێودەولەتیەکان بەکارھێنراوە.
زاراوەی ( جیھانێکی یەک پارچە) یان ( جیھانێکی یەکسان) و کۆکردنەوەی جیھان لە یەک شێوازو لە چوارچێوەی یەک شارستانیەتدا، ناونانە لە پرۆسەیەکی زۆر فراوان. جیھان گیری وەک زاراوە مەبەست لە شتێکە کە جیھانی بکرێ، باس لە شتێک دەکات کە گوێ بە سنورەکان نەدات و دەیەوێ ھەموو خالێکی گۆی زەوی بگرێتەوە.
( جۆن تۆملتسۆن) جیھانگیری بەوە پێناسە دەکات کە " دیاردەیەکە ئاماژە بەو چالاکییە گەشەکردووانە دەکات کە تایبەتن بە پەیوەندییە تێھەلچووە ئالۆزەکانی نێوان کۆمەلگەو کوولتور و دامەنراوە و تاکەکان لە چوارچێوەی جیھاندا".

No comments