سودە تەندروستیەکانی نوێژ چیە
ھەرکی نێت- ئاینی
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی بینگهامتۆن “Binghamton University in New York” دەرکەوتووە کە جوڵەی فیزیکی بەردەوامی نوێژی موسڵمانان لەپاڵ لابردن و چارەکردنی کێشە دەروونییەکانی وەکو توڕەیی و خەمۆکی هاوکات ئازاری پشتیش کەمدەکاتەوە و لاستیکی بوونی زیاتر بە جومگەکان دەبەخشێت ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ئەنجامبدرێت.
لێکۆڵینەوەکە بەناوی (لێکۆڵینەوەیەکی تەندروستی لەش لەکاتی جوڵەکردن لە نوێژی موسڵمانان بە بەکارهێنانی مۆدێلینگی ژمارەیی مرۆڤ) لەلایەن (ئینتەرناشناڵ جۆرناڵ بۆ ئەندازەی سیستمی و پیشەسازی-International Journal of Industrial and Systems Engineering) بڵاوکراوەتەوە.
محمد خەسەوینی “Muhammad Khasaweneh” یەکێک لە ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوەکە وتوویەتی، جوڵەکانی نوێژی موسڵمانان هاوشێوەی جوڵەکانی یۆگا یان ڕاهێنانەکانی چارەسەری سروشتییە کە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت بەکاردێن.
لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، لەکاتی سوجدەدا بەشێوەیەکی بەرچاو جومگەکان بەهێزدەبن. خەسەوینی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە “نوێژ دەتوانێت فشاری فیزیکی و نیگەرانی بە تەواوی لاببات”.
No comments