مشاركات عشوائية


نوێ

دانیشتوانی چەند گوندێكی ئاكرێ ھەڕەشەی چوڵكردنی گوندەكانیان دەكەن

 

ھەركی نێت - ژوری ھەواڵ

بەھۆی دوكەلی كارگەی بەكارھێناناوەی خاشاك(ڕیسایكلبین) چەند گوندێكی دەڤەری ئاكرێ ھەڕەشەی چوڵكردنی گوندەكانیان دەكەن.

بەپێی پوستێكی فەیسبووك كە ئەكاونتی (دەنگێ عەشیرەتا ھەركیا)بڵاویكردووتەوە بەھۆی خڕاپ مامەلەكردنی كارگەی ڕیسایكڵبینی ناحیەیی گردەسێن، مختاری گوندەكانی دەوروبەری ئەم ناحیەیە كە ھەموویان سەر بە عەشیرەتی ھەركین ھەڕەشەی چوڵكردنی گوندەكانیان دەكەن.

بەپێی ھەمان سەرچاوە كە ھەركی نێت پێداچوونەوەی بۆ كردووە، ئەم كارگەیە ھەر خاشاكێك سودی لێ ببینێت بەكاری دەھێنێت و ئەوانی دیكە بە رێگای سوتاندن لەناو دەبات كە ئەمەش پێچاوانەی یاساكانە و دوكەلێكی زۆر لەم ناوچەیە دروست دەكات بەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی گوندنشینان دروست دەبێت.

دانیشتوانی ئەم ناوچانە دەلێن"ئەم كارگەیە جگە لە زیان ھیچ سودێكی بۆ خەلكی ئەم ناوچەیە نیە، چوونكە ھەموو كارمەندەكانیان بیانین، بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە سەڵامەتی و تەندروستی ئێمە نەخرێتە مەترسیەوە و خاشاك بەم شێوەیە لەناو نەبرێت.