مشاركات عشوائية


نوێ

ئێستا... بڕیار لەسەر بڕینەوەی دەستی سەنا درا

 

ھەركی نێت  - تەندروستی

سەنا حیسام، ئەو منداڵە دوو ساڵ ‌و چوار مانگەی هەفتەی رابردوو لە قەزای ئاكرێ بەهۆی چەندجارێك دانانی كانیولا بۆی‌، دەستی راستی بەشێوەیەکی مەترسیدار ئاوسا، لەپێناو پاراستنی گیانی، لیژنەیەکی پزیشکی بڕیاری داوە دەستی ببڕنەوە. 

عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رایگەیاند، ئەندامانی لیژنەی پزیشكی كە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك چاودێری تەندروستیی سەنا حیسام دەكەن، بڕیاریان داوە دەستی سەنا ببڕدرێتەوە. 

بەگوتەی لیژنەی پزیشكی، بۆ پاراستنی گیانی باشترە ئەو دەستەی ببڕدرێتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆكیش باسی لەوە كرد، بۆ ئەو كارە رەزامەندی دایك ‌و باوكی وەرگیراوە.

 باوكی سەنا ئێوارەی رۆژی شەممە 16-4-2017 لە بەرنامەی هۆت لاینی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو بەشداری کرد و چیرۆکی نەخۆشکەوتنی کچەکەی بەمشێوەیە گێڕایەوە: رۆژی 8ی ئەم مانگە سەنای كچم تووشی نەخۆشی سكچوون بوو، بۆ چارەسەریش بردمانە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاکرێ، پەرستارێك ویستی كانیولای بۆ دابنێ‌، بەڵام دوای حەوت جار سەرکەوتوو نەبوو. 

بەگەتەی باوکی، دوای دوو رۆژ دەستی سەنا بەشێوەیەکی مەترسیدار ئاوساوە و رەش بووە. دەشڵێت سکاڵا لەسەر پەرستارەکە تۆماردەکات.

س، رووداو