لە هاویندا جامکردنەوە یان تەبرید؟کامیان باشترە بۆ بەنزین؟
ھەركی نێت - زانیاری
لە هاویندا جامکردنەوە یان تەبرید؟کامیان باشترە؟
زۆرێک لە ئێمە پێمان وایە لەهاوینداکردنەوەی جامەکانی ئوتومبیل وادەکات کەمتر بەنزین بخوات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە وا نییە، دەستەی ئەندازیارانی ئوتومبیلی جیهانی SAE،چەندین تێستیان لەسەر ڕۆشتنی ئوتومبیل بە تەبریدەوە و هەروەها بەکردنەوەی جامەکان تاوەکو بۆیان دەربکەوێت لەکام بارەدا بەنزین یان گاز زیاتر سەرف دەکات ئوتومبیل،ئەم ئەنجامەیان بەردەست کەوتووە:
١.ئەگەر لەدەرەوە و ناوەوەی شاردا هاتووچۆت کرد کە خێراییەکەت لەسەروو ٧٠ کم/سەعاتەوەیە پێویستە جامی ئوتومبیلەکانت دابخەیت و باشترە تەبرید هەڵبکەیت،چوونکە لەکاتی کردنەوەی جامی ئوتومبیل، خێرایی با بەهۆی خێرابوونی ئوتومبیلەکەوە لەسەر ئوتومبیلەکە بەئاڕاستەی پێچەوانەی ئوتومبیلەکە زیاددەکات و هێزی لێکخشاندن زیاددەکات و بەمەش ئوتومبیلەکە هەرچەند زەختی لێ بکەیت ئەوەندە چووستییەکەی دادەبەزێت و سەرئەنجام بەنزین یان گاز زیاتر سەرفدەکات و چالاکیی ئوتومبیلەکەش کەم دەکاتەوە.
٢.ئەگەر بەخێرایی کەمتر لە ٧٠کم/سەعات ەوە بیت،ئەوا باشترە و ئاساییە ئەگەر جامەکان بکەیتەوە.
تێبینی//
١.زانکۆی ستاندفۆردی ئەمەریکی و SAE هەمان ئەنجامیان دەستکەوتووە
٢.هەڵکردنی تەبرید خێرایی فڕەی کرێن بەڕیژەی ٥-١٠٪ کەمدەکاتەوە.