ھەرئێستا دەتوانیت فۆرمی کۆلێژی پۆلیس وەرگریت
ھەرکی نێت- ھەوال
کۆلێژی پۆلیس دوو خول دەکاتەوە بۆ بوون بە ئەفسەر بۆ ڕەگەزی نــێــر ..
یەکەمیان : بۆ دەرچووانی کۆلێژ بەم مەرجانەی خوارەوە ..
۱ـ دەبێت قوتابی پێشکەشکار دەرچووی یەکێک لە زانکۆ باوەرپێکراوەکانی کوردستان بێت .
۲ـ بۆ وەرگرتنی لە کۆلێژی پۆلیس دەبێت دەرچووی یەکێک لەم کۆلیژانە بێت (تەکنەلۆژیایی زانیاری، فیزیا، کیمیا، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، یاسا، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری کارەبا، ئامار، کارگێری ئابووری (کارگێری) )
۳ـ تەمەنی لە (۲٥) ساڵ زیاتر نەبێت .
٤ـ بەرزی باڵای لە (۱۷۰)سم کەمتر نەبێت .
٥ـ کێشی قوتابی دەبێت لە (بەرزی باڵا ـ۱۰۰+۱٥)
٦ـ تێکرایی نەمرەی قوتابی نابێت لە %٦۰ بۆ ساڵی ۲۰۱٦، %٦۳ بۆ دەرچوانی ساڵانی پێشووتر .
۷ـ پێشینە لە وەرگرتن بۆ (کوڕ و برا)ی شەهیدانی سەنگەرە، تەنها بەمەرجی تێکرایی نمرەی قوتابی پێشکەشکار دەدرێت و هەڵاوێر دەکرێت لەم مەرجە..
دووەمیان ..
بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی ..
بەم مەرجانەی خوارەوە:
۱ـ تەمەنی لە (۲۲) ساڵ زیاتر نەبێت .
۲ـ بەرزی باڵای لە (۱۷۰)سم کەمتر نەبێت .
۳ـ کێشی قوتابی دەبێت لە (بەرزی باڵا ـ۱۰۰+۱٥)
٤ـ تێکرایی نەمرەی قوتابی نابێت لە %٦۰ بۆ ساڵی ۲۰۱٦، %٦۳ بۆ دەرچوانی ساڵانی پێشووتر .
٥ـ پێشینە لە وەرگرتن بۆ (کوڕ و برا)ی شەهیدانی سەنگەرە، تەنها بەمەرجی تێکرایی نمرەی قوتابی پێشکەشکار دەدرێت و هەڵاوێر دەکرێت لەم مەرجە..
سێهەم :ـ
مەرجە گشتیەکان :
۱ـ قوتابی دەبێت لە دایک و باوکی عێراقی بێت و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بن.
۲ـ نابێت قوتابی فەرمانبەر بێت یاخود کارمەندێکی حکومەت بێت .
۳ـ ڕەوشتی باش بێت و ڕابردووی پاک بێت، هیچ دادگاییەک نەکرابیت لەسەر تاوانی بەد ڕەوشتی سزا نەدرابێت .
٤ـ دەربچێت له لێژنەی پزیشکی و توانایی لەش (لیاقەی بدنی).
چوارەم :.
پێشکەشکردن تەنها لە رێگای ماڵپەری کۆلیژی پۆلیسى هەولێرەوە دەبێت بەم ناونیشانە :. www.hawlerpa.com
پێنجەم :
ماوەی پێشکەشکردن لە ۲۰۱۷/٤/۲٤ تاوکو ۲۰۱۷/٥/۳