مشاركات عشوائية


نوێ

عادل ئیمام خۆی بۆ رەمەزان ئامادە دەکات



ھەرکی نێت- کەساییەتیەکان

 عادل ئیمام، ئەکتەری ناوداری میسری خۆی بۆ مانگی رەمەزان ئامادە دەکات، بۆیە ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی درامایەکە بەناوی " عفاريت عدلي علام " زیاتر لە سەدا 70ی کاری وێنەگرتنی تەواو بووە. عادل ئیمام کە هەمیشە بە رۆڵە کۆمیدییەکانی بینەران سەرسام دەکات، لە نوێترین درامایدا کە بریارە لە مانگی رەمەزانی داهاتوودا نمایش بکرێت، رۆڵی کەسێک بەناوی عەدلی عەلام دەبینێت کە فەرمانبەری وەزارەتی رۆشنبیرییە، لە بەشی پەرتووکخانە کار دەکات.

عەدلی عەلام، کە عادل ئیمام رۆڵی بەرجەستە دەکات، لە نێو دراماکەدا زۆر گرنگی بە کتێب و زانیاری دەدات، بۆیە دەیەوێت لە یەکێک لە رۆژنامەکانی میسر گوتارێکی رۆژانە بنووسێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەڵێن ناوەکەی گونجاو  خۆش نییە بەناوێكی خوازراو گوتارەکان بڵاودەکاتەوە، گوتارەکانی لەنێو خەڵکدا زۆر  کاریگەری دەبێت ، ئەمەش وادەکات کێشەیەکی زۆر بۆ رۆژنامەکە دروست بکات.

No comments