بۆ چوارەمین سال بێل گەیتس مەدەولەمەنترین کەسی دوەنیایە
ھەرکی نێت- کەساییەتیەکان
گۆڤاری Forbesی ئەمریکا ئەمساڵیش ناوی ناوی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیھانی بڵاوکردەوە.
دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرسۆفت، "بیڵ گەیتس"ی ئەمریکی کە ساڵی رابردوو سامانەکەی ٧٥ ملیار دۆلار بوو، لەمساڵدا سامانەکەی بۆ ٨٦ ملیار بەرزکردووەتەوە و جارێکی دیکە ریزبەندی یەکەمی لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیھانی گرتەوە.
بیڵ گەیتس کە ماوەی چوار ساڵە پێشەنگی لیستەکەیە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تا ئێستا ١٨ جار نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیھانی بەدەست ھێناوە.
وەبەرھێنەری ئەمریکی، وارن بوفێت بە ٧٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دووەمی لیستەکەیە و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ئامازۆنیش لەڕیزبەندی سێیەمدا دێت.
لەژنانیشدا خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای جوانکاریی فەڕەنسی، لۆریاڵ لیلیان بێتەنکۆرت بە ٣٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەڕیزبەندی ١٤یەمی لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیھاندا دێت و دەوڵەمەندترین ژنی جیھانە.
دۆناڵد ترەمپ کە لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦دا بە سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا و بووە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان، لە سەروەتەکەیدا ھەمان بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە نەبینی.
بەپێی زانیارییەکانی گۆڤارەکە، سەروەتەکەی ترەمپ لە ساڵی رابردوودا بەبڕی یەک ملیار دۆلار کەمیکردووە و بۆ سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزیوە. بەوپێیە سەرۆکی ئەمریکا لە لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیھاندا، ٢٢٠ پلە دابەزیوە و لەڕیزبەندیی ٥٤٤ەمدایە.
No comments