کۆمپانیاێکی فرۆکەوانی بەھۆی گیتارێکەوە ٣٨ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت
ھەرکی نێت- ھونەری
لە ساڵی 2008 چه‌ند كارمه‌ندێكی گه‌یاندنی شتومه‌ك و جانتای گه‌شتیاره‌كان له هێڵی ئاسمانی (United Airlines) ــی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ، هه‌ستان به شكاندنی گیتاری تایبه‌تی مۆسیقاژه‌نی كه‌نه‌دی ( Dave Carroll ) كه گه‌شتێكی ئه‌نجامدابوو له ڕێگه‌ی یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی كۆمپانیاكه، مۆسیقاژه‌نه‌كه سكاڵای به‌رامبه‌ر كۆمپانیاكه به‌رز كرده‌وه به‌ڵام كۆمپانیاكه ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ڕه‌تی كرده‌وه كه تێچووی چاككردنه‌وه‌ی گیتاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. مۆسیقاژه‌نه‌كه هه‌ستا به نووسینی گۆرانیه‌ك به‌ناوی (United Breaks Guitars) ، گۆرانیه‌كه 16 ملیۆن بینه‌ری تێپه‌ڕاند و بووه هۆكاری دابه‌زینی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه به ڕێژه‌ی له %10 و زیانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یاند كە بڕی 38 ملیۆن دۆلار بوو . بۆیه ناچاربوون بڕی 3000 دۆلار بده‌نه مۆسیقاژه‌نه كه‌نه‌دیه‌كه له كۆتاییدا بۆ چاككردنه‌وه‌ی گیتاره‌كه
No comments