مشاركات عشوائية


نوێ

وێرانترین بوومە لەرزە لە جیھاندا


ھەرکی نێت- گشتی

وێرانکەرترن زەمین لەرزەی جیهان


زەمین لەرزە گەورەکەی سیچوان لە ساڵی 2008 دا ڕووی دا بە پێ ی پێوەری ڕێختەر پلەکەی 7.9 بۆ 8.0 بوو ئەوەندە ڕاتەکاندنەکەی بەھێز بوو لە دووری سەدان کیلۆمەترەوە ھەستی پێ کرا و ھەندێ شاری تری ڕاتەکاند لەوانە لە دووری پەیجین و شەنگاھای کە ھەندێ بینا وێران و تەختی زەوی بوون ، ژمارەی قوربانیەکان 69197 کەس بوو لە ناوچەکانی دەرەوەی سیچوان وە له‌ ناو سیچوانیش 68636 کەسی تر بوونە قوربانی و 374176 کەس بریندار بوون و وە 18222 کەسیش بێ سەرو شوێن بوون ، ئەمە بە گەورە ترین و پر بکوژترین زەمین لەرزە دا ئەنرێ کە لە چینی دا بێت دوای ساڵی 1976 ، کە پێشوو تر زەمین لەرزیەکی زۆر بەھێز و پڕ قوربانی ڕووبەڕووی شاری تانگشان بووبوو ، بەھۆی زەمین لەرزەکەی سیچوانەوە 4.8 بۆ 15 ملیۆن کەس بێ ماڵ بوون ، دوای تەواو بوونی روداوەکە و ئامار وەرگرتن و بڕانەوە ، حوکمەتی چین دەستی کردەوە بە بنیاد نانەوەی شارەکە بڕی 1 تریلیۆن یه‌ن واتە 146.5 ملیار دۆلاری بۆ تەرخان کراو و پاشان چاک کردنەوە و دروست کردنەوەی شارەکە دەستی پێ کردووە.


No comments