سەلما حایک: بەهۆی جەستەمەوە گەیشتمە هۆلیوود
ھەرکی نێت- ھونەری
خانمە ئەکتەری سینەمایی مەکسیکی، سەلما حایک، ئاشکرای کرد، بەهۆی سەرنجراکێشی جەستەییەوە توانی خۆی بگەینێتە هۆلیوود.
ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەک ئەکتەرێکی وروژاندن سەیری کراوە و ئەگەر بەم هۆیەوە نەەبوایە ئەو ناوبانگییەی بەدەست نەدەهێنا.
روونیشی کردەوە، لە دوای ٢٥ ساڵ، ئێستا بۆ جەماوەر دەردەکەوێت کە ئەکتەر رەگەزی گرنگتر لە جوانی لەخۆدەگرێت.
حایک لە زنجیرە دراماکانی مەکسیک ناوبناگی دەرکرد و دواتر لەرێگەی هۆلیوودەوە لەسەرتاسەری جیهاندا ناوبناگی پەیداکرد.
No comments