سەرۆكایەتی ھەرێم: بارزانی نیگەرانە
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئومێد سه‌باح له باره‌ى رووداوى په‌لاماردرانى فه‌رهاد پيرباڵ روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن.
كەمێك پێش ئێستا بەڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ په‌لامارى فه‌رهاد پيرباڵيان دابوو، ده‌ستگيركران.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌شكه‌نجه و په‌لاماردانى فه‌رهاد پيرباڵ، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێنا.
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رايگه‌ياند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ په‌لامارى فه‌رهاد پيرباڵيان دابوو، ده‌ستگيركران.
No comments