ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له زێی گه‌وره دۆزاوه‌ته‌وه
ھەركی نێت - ھەواڵ
پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌نێت، ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له زێی گه‌وره دۆزاوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ناسراوه‌ته‌وه ته‌نها تاتۆیه‌كی له شێوه‌ی زاید له قۆڵی هه‌یه و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات هاوكاریان بن له دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری.
پۆلیسی سۆران له ئه‌كاوتنی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەمڕۆ هه‌ینی 14ی نیسانی 2017، لە لایەن هاوڵاتیان ئاگادارکراونەوە بەبوونی تەرمێک لە ناو رووباری زێی گه‌وره.
ده‌شڵێت: "دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیسی مێرگەسور گەیشتنە شوێنەکەو تەرمەکەیان دەرهێناوە، بەڵام نەناسراوەو بەپێی شێواوی جەستەکەی بێت واپێدەچێت ماوەیەک بێت لە ناو رووباردا بێت و تەنها نیشانەیەکی تاتۆیی لە شێوی زاید لە باسکی هەیە".
پۆلیسی سۆران داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات هەر زانیاریکیان لە سەر هەبێت یان کەسێکیان ون بوبێت هاوکاریان بن بۆ ناسینەوی و رادەستکردنی بەکەس و کاری.
No comments