ئەو دەمانچەی بوە ھۆی کوژرانی ١٦ ملیۆن کەس
ھەرکی نێت- مێژووی
ئەو دەماچەی جەنگی یەکەمی جیهانی هەڵگیرساند...!!
شازادەی نەمسا بەم دەمانچەیە کوژراو جەنگ هەڵگیرسا...!!
.............
ئه‌و كوڕه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دا ئه‌یبینیت ناوی ( گافریلۆ پرینسێب)ه ، كاتێك كه ویستی بچێته ناوی سوپای سڕبیاوه ڕه‌فزییان كرد و وه‌رییان نه‌گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی به باڵا كورت بوو ، بۆیه ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه خاوه‌نی غیره‌ت و ئازایه‌تییه ، هه‌ستا به تیرۆر كردنی وه‌لی عه‌هدی وه‌ڵاتی نه‌مسا ( ئه‌رشیدۆق فرانز فیردیناند ) و ژنه‌كه‌ی ، كاتێك كه بۆ سه‌ردان هاتبوون بۆ شاری ( سراییفۆ) له سڕبیا له ٢٨ ی جولیۆی ١٩١٤، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی :
١- نه‌مسا ئیعلانی جه‌نگی كرد له دژی سڕبیا.
٢- ئه‌مه‌ش ڕووسیای توڕه‌كرد و جه‌نگی ڕاگه‌یاند دژی نه‌مسا.
٣- به‌م هێرشه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر نه‌مسا بووه هۆی توڕه كردنی ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڵمانیاش ئیعلانی جه‌نگی كرد دژی ڕووسیا.
٤- بۆیه ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسای توڕه‌كرد و ئیعلانی جه‌نگی كرد دژی ئه‌ڵمانیا .
٥- بۆیه ئه‌ڵمانیاش له ئه‌نجامدا هه‌ستا به هێرشكردنه سه‌ر به‌لجیكا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته فه‌ڕه‌نسا و داگیری بكات .
٦- به‌مه‌ش به‌لجیكا و به‌ڕیتانیا توڕه بوون ئیعلانی جه‌نگییان له دژی ئه‌ڵمانیا كرد .
٧- به‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی عوسمانی توڕه بوو و ئیعلانی جه‌نگی دژی هه‌موو لایه‌ك كرد .
٨- به‌مه‌ش به‌ڕیتانیا و ئه‌مریكا و ئیتاڵیا و یۆنان و ڕۆمانیا و پورتوغال ئیعلانی جه‌نگییان كرد دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی .
- ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له ساڵی ١٩١٤ ....... كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان ١٦ ملیۆن كه‌س ..... هه‌شت ملیۆن مرۆڤی بێ سه‌ر و شوێن ....... ٢٠ ملیۆن بریندا...!!
No comments