مشاركات عشوائية


نوێ

جووتیارێک ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە ناو زەویەکەی دۆزییەوە بزانە ھی کێیە



ھەرکی نێت- ھەوال

جووتیارێک بڕی 600 ملیۆن دۆلار لە ناو زەوییەکەی دەدۆزێتەوە، کە هی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بووە.

خۆسێ ماریانا، جووتیارێکی کۆڵۆمبییە و بڕی سێ هەزار دۆلاری وەک هاوکاریی بۆ چاندنی خورما لەسەر زەوییەکەی، لە حکوومەت وەرگرتووە، بەڵام لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی، ژمارەیەک بەرمیلی پڕ لە پارەی دۆزییەوە.

دوای ئاگادارکردنەوەی حکوومەت، دەرکەوت بڕی 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەناو ئەو بەرمیلە شینانەدا بوو و خۆسێ ماریانا هەمووی پێشکەشی حکوومەتی وڵاتەکەی کرد.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، 600 ملیۆن دۆلارەکە هی پابلۆ ئیسکۆبار، بازرگانی ماددەی هۆشبەر و مامەڵە قاچەغەکان بووە، کە لە ساڵی(1949 تا 1993) ژیا.

No comments