مشاركات عشوائية


نوێ

ئەتلەتیکۆ شەر لە پێناو مانەوەی کریزماندا دەکات



ھەرکی نێت- وەرزشی



یانەی ئەتلەیتیكۆ مەدریدی ئیسپانی، دەستپێشخەری كردووە بۆ ئەنتۆن كریزامانی فەرەنسی یاریزانی یانەكەی بۆ ئەوەی لەریزی مێرەنگی نەڕوات.



رۆژنامەی ئاس لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدید نایەوێت كریزمان لەدەست بدات‌و بۆ ئەوەش هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێبكاتەوە.



رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیكۆ بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بەگفتوگۆ لەگەڵ یاریزانە فەرەنسییەكە كردووەو بۆ ئەوەش ئامادەیە موچەی ئەو یاریزانەی زیادبكات.



هەروەها ئاس ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە یانەی ئەتلەتیكۆ ئامادەیی نیشانداوە موچەی ئەنتوان كریزمان بۆ 10 ملیۆن دۆلار بەرزبكاتەوە، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی یاریزانەكە لەیانەكەی بمێنێتەوە.



هـ ـ ح

No comments