مشاركات عشوائية


نوێ

ئەمریکا ئامادەیە دووبارە ھێرش بکاتە سەر سوریا



ھەرکی نێت- سیاسی


وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات ئیدارەی تڕەمپ ئامادەیە دوبارە هێرشبکاتەوە سەر سوریا وئەگەر بێتو ئەسەد  چەکی کیمیایی بەکاربهێنێتەوە.

رۆژی دوشەممە جیم ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند "هێرشەکەی هەینی رابردوی ئەمریکا بۆسەر بنکەی شەعیرات ئامانجی خۆی بەتواوەتی پێکاوە و سەرکەوتو بوە لە٢٠%ی فڕۆکەکانی سوریای  لەو فڕۆکەخانەیە تێکشکاندووە".


جیم ماتیس   لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەسی وتوە " چیتر حکومەتی سوریا توانای ئەوەی نەماوە کە  فڕۆکە جەنگییەکانی لە فڕۆکەخانەی شەعیرات چاکبکاتەوە چونکە  چیدیکە  فڕۆکەخانەکە بۆ بواری سەربازی ناتوانرێت بەکار بهێنرێت بەهۆی ئەو زەبرانەی لە هێرشەکەی ئەمریکا پێی کەوتوە".

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە "ئەسەد و رژێمەکەی کارێکی ژیرانە ناکەن ئەگەر بێتو دوبارە چەکی کیمیایی بەکاربهێنن لە سوریا چونکە ئیدارەی تڕەمپ دڵنیایی دەدات لە ئەگەر بەکارهینانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە دوبارە هێرشی بەهێتر دەکاتە سەر سوپای سوریا و قەبارەی هێرشەکەش لەمەی رابردو گەورەتر دەبێت".


بەیانی  ڕۆژی ٧/٤/٢٠١٧  سوپای ئەمریکا لەڕێى ٥٩ موشەکی جۆری تۆماهۆکەوە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەى شەعیرات و زیانیکی زۆریان بەو فرۆکەخانەیە گەیاند و  بەرپرسانى کۆشکی سپیش هۆکاری هێرشەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە  فڕۆکەکانى سوریا لەو فڕۆکەخانەیەوە هێرشى کیمایی بۆ سەر شارۆچکەى خان شەیخون لە ئیدلب  ئەنجامداوە کە بوە هۆی  گیان‌لەدەستدانی نزیکەی  ١٠٠ کەس و برینداربونی نزیکەی  ٥٠٠کەسی سڤیل

No comments