مشاركات عشوائية


نوێ

كێشەی نیوان ھەركی و زێباری كوتایی پێھات، لێدوانی ھەردوو لایەنی پەیوەندیدار بۆ ھەركی نێت

 

ھەركی نێت - كۆمەلایەتی

دوای ئەوەی چەند روژی رابردوو كێشە كەوتە نێوان دوو بنەمالەی ھوزەكانی سنووری بادینان، ئەمرۆ كوتایی ھاتنی ئەم كێشەیە ڕاگەیەندرا.

ھەركی جەوھەر ئاغا ھەركی كوڕی سەرۆك ھوزی ھەركی تایبەت بە ھەركی نێتی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی چەند روژی ڕابردوو كێشە كەووتە نێوان ھەردوو ھوزی ھەركی و ھوزی زێباری و لە ئەنجامدا بەداخەوە دوو كەس لە ھەردوو لا كوژران، ئەمرۆ بە یەكجاری كوتایی بەم كێشەیە ھات.

لە لایەكی دیكەوە ھونێر رەزا ئاغا زێباری، بە ھەركی نێتێ ڕاگەیاند، كێشەی نێوان ئەم دوو ھوزە كوتایی پێ ھاتووە و لە ئێستادا ھیچ كێشەیەكی خوێنداری لە نێوان ئێمە و ھوزی ھەركی نەماوە.

ھەركی نێت لە چەند سەرچاوەیەكەوە چوونیەتی ڕێككەوتنی ئەم دوو ھوزەی دەستەكەوتووە و سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، سەرتا ئەم دوو ھوزە لە لقی ٩ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە ٤ مال لەم گوندە دەربكرێن بۆ ئەوەی كێشە دووبارە نەبێتەوە، بەلام دواتر بە ھەولی چەند كەسێكی دیكە لە ھەردوو ھوز بڕیارەكە گوڕانكاری تێدا كراو و تەنھا دوو ھاولاتی لە ھوزی ھەركی بۆ ماوی ٦ مانگ لە گوندی باژێڕە دوور دەخرێنەوە و دواتر دەگەڕێنەوە.

لە ڕێككەوتنەكەدا ھاتووە نابێت ھیچ دیاردەی چەكداری لە ناو ئەو گوندە بمنیێت كە سەرەتا كێشەی تێدا دروست بوو و ھەر لایەنێك مەرجەكانی ئەم ڕێككەوتنە جێبەجێ نەكات رووبەروی سزای یاسایی دەبێتەوە.

No comments