نێچیرڤان بارزانی لەبارەی گرێبەستەکەی رۆسنەفت و چەند پرسێکی دیکە روونکردنەوە دەدات
ھەركی نێت - ھەواڵ
لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای رۆسنەفت و چەند پرسێکی دیکەی روونکردنەوەی دا.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ رۆسنەفت لە سێ بواردا کراوە، پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و ژێرخانی ئابووریی و وزە، هەروەها رۆسنەفت نەوتی کوردستان دەکڕێت و دەیگوازێتەوە بۆ پاڵاوتگەکانی ئەڵمانیا. ئاماژەی بەوەشدا کە قەبارەی وەبەرهێنانی رۆسنەفت لە هەرێمی کوردستان سێ ملیار دۆلار دەبێت.
لەبارەی کەیسی داناگاز نێچیرڤان بارزانی گوتی: دەزانین بابەتی داناگاز بەفیتی کێ کراوە و چۆن کراوە، هێشتا کەیسەکە یەکلانەبووەتەوە و بە ئەنجامەکەی گەشبینن.
لەبارەی سەردانی بەغدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، هێشتا وادەیەک دیارینەکراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن،
بەڵام ئامادەن بچنە بەغدا و ئەولەویەت بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێ، بەڵام بێمتمانەییەکی زۆر هەیە.
لەبارەی قەیرانی دیپلۆماسی قەتەر و وڵاتانی کەنداو نێچیرڤان بارزانی گوتی: کێشەکانی کەنداو کاریگەرییان لەسەر کوردستان نابێت و هیوادارین بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
No comments